نەخۆشى شەکرە (Diabetes Mellitus)
ڕێنمایى و پارێزى:
شەکرە: واتا بەرزبوونەوەى بەردەوامى ڕێژەى شەکرى خوێن لە دەرەنجامى تێکچوونى کۆمەڵێ زیندەچالاکى لەش، بەپێى ئامارى ٢٠١٥ لە جیهاندا نزیکەى ٤١٥ ملیۆن کەس کە دەکاتە (%١٠) دانیشتوان گیرۆدەى ئەم نەخۆشیەن، وە پێشبینى دەکرێت ئەو ژمارەیە بگاتە ٦٤٢ ملیۆن کەس لە ساڵى ٢٠٤٠.
******************
بەگشتى شەکرە دوو جۆرە:
جۆرى یەکەم : بەهۆى وەستانى خانەکانى پەنکریاس لە دەردانى هۆڕمۆنى (ئەنسۆلین)ەوە دەبێت، کە زیاتر لە تەمەنى منداڵى و هەرزەکاریدا دەردەکەوێت بە نزیکەى (٥-١٠%) نەخۆشى شەکرە لەم جۆرەن، کەسە پێویستە بە درێژیى تەمەن دەرزى ئەنسۆلین بەکاربهینێت.
جۆرى دووەم: بە هۆى بەرگى لەش بۆ ئەنسۆلین یاخود سست بوونى خانەکانى پەنکریاس دەبێت و زیاتر لە دواى تەمەنێکەوە و لە کەسانى قەڵەودا دەردەکەوێت کە ڕەگێکى بۆماوەییان هەیە ( زیاتر لە (٩٠%) نەخۆشى شەکرە پێکدێنێت).
...................
لە جۆرەکانى ترى شەکرە...
* شەکرەى ماوەى دووگیانى
*هەندێ لە نەخۆشى کوێرە ڕژێنەکان و غودەى دەرەقى (سام)
* بەکارهێنانى دەرمان وەکو کۆرتیزۆن، دەرمانى دڵ و میز پێکەر و BB و دەرمانى دژە پەرکەم وەکو (Olanzapine,Clozapin).
*هەندێ نەخۆشى کرۆمۆسۆمى بە نموونەى مەنگۆلى.
**********************
لە نیشانەکانى نەخۆشى شەکرە:
- تینوێتى و دەم وشک بوونەوەى ناسروشتى
- زۆر برسى بوون و زۆر خورادن
- زۆر میزکردن
- شەکەتى و ماندووبوونى بەردەوام
- دابەزینى لەش بە بێ هۆکارى دیار
- بەرچاو تەڵخ بوون
- سەرئێشە
- ئاو زۆر خورادنەوە
- درەنگ چاک بوونەوەى برین
- سڕبوون و مێرووکردنى دەست و پەلەکان
- کەمبوونەوەى حەزى سێکسى
- دووبارەبوونەوەى ئیلتیهابى میز و میزەڵدان
*************************************************
پێویستە کێ پشکنینى پێشوەختەى شەکرە بکات؟
- کەسانى قەڵەو و زیادە کێش BMI>25
- ژیانى ئیسراحەت و نەجوڵان
- بوونى کەسى تووشبوو بە نەخۆشى شەکرە لە خێزاندا
پێشتر ئافرەتەکە شەکرەى ماوەى سک پڕى هەبووبێت
- فشارى خوێنى بەرز بێت زیاتر لە ١٤/٨ (١٤٠/٩٠)
- چەورى سوودبەخشى کەم بێ(٢٥>)یان چەورى سیانى لە سەرووى(٢٥٠<)بێت
- فرەکیسى هێلکەدانى هەبێت
- نەخۆشى دڵ و بۆریەکانى مێشک هەبێت
- هەموو کەسێک لەسەروو تەمەنى ٤٥ ساڵانەوە یان زیاتر
- لەدایکبوونى منداڵ کێشى زیاتر لە ٤,١ کگم
- کەسانى دەرمانى کۆرتیزۆن یان دژە پەرکەم بەکاردەهێنن
- کەسانێ کە پشکنینى پێشتریان لە ڕادەى ئاساىى زیاتر بووە.
**************
دیاریکردنى نەخۆشیەکە:
- بوونى نیشانەکانى بەرزى شەکرەى خوێن و ڕێژەى شەکرەى خوێن دواى ٢ کاتژمێر لە نانخواردن زیاتر لە ٢٠٠ ملگم\دسلتر بێت
- شەکرەى خوێن زیاتر ١٢٦ملگم\دسلتر دواى ٨ کاتژمێر لە هیچ نەخواردن
- شەکرەى سێ مانگ زیاتر لە ٦,٥% بێت .
- بەرزبوونەوەى شەکرەى خوێن بۆ زیاتر لە ٢٠٠ مگم\دسلتر دواى ٢ کاتژمێر لە خواردنەوەى ٧٥ مگم شەکراو (گلوکۆز).
-------------------------
پێکهاتە خۆراکیەکان:
١-کاربۆهایدرات(شیرینى): نەخۆشى شەکرە دەبێت دووربکەوێتەوە لە خواردنى وەک (نانى سپى و نانى فڕن و برنج و پەتاتەى سوروکراو...)کە دەبنە هۆى بەرزبوونەوەى شەکرەى خوێن بەشێوەیەکى خێرا، هەروەها دووربکەوێتەوە لە خواردنى وەک (مرەبا و هەنگوین و بسکیت و خواردنەوە گازیەکان وەکو بیبسى و سێڤن، هەموو جۆرەکانى شەربەت)، باشترە ئەو جۆرە کاربۆهایدراتانە بخوات کە ئاڵۆزن و کەمتر دەمژرێن وەک (نانى جۆ و نانى بۆر و پەتاتە بە کوڵاوى...)
٢-ڕیشاڵەکان: وەکو (سەوزە و جەرجیر و توور و پاقلە و نۆک و فاصۆلیا و میوە و لۆبیا و خەیار و تەماتە...) خێرایى مژینى شەکر کەمدەکەنەوە و بەسوودن
٣-پڕۆتین: وەکو گۆشت و هێلکە و شیرەمەنیەکان یان ڕووەکى وەک پاقلەمەنیەکان، باشترە وەک پێویست بخورێن و زیادەڕەویان تێدانەکرێت.
٤-چەورى: وەکو قەیماغ و سەرتوێژ و پەنیر و گۆشتى چەور...، کە پێویستە نەخۆشى شەکرە خۆى بە دوور بگرێت لە خواردنى چەورى گیانەوەرى.
*******************
ژەمەکان:
بەیانیان: ئەم خواردنانە بەکاربهنرێت وەکو (چاى بێ شەکر و زەڵاتە و گوێز و ماست و شیرى بێ چەورى و صەموون و نانى جۆ و هێلکەى کوڵاو...هتد)
نیوەڕوان : خواردنى وەک ( برنج و پەتاتە و ساوەر و مەعکەرۆنى...)هەفتانە دوو جار زیاتر نەخورێن، شلە وەکو (نیسک و نۆک و فاصۆلیا و پاقلە..)، ماسى و مریشک بخورێت، گۆشتى حەیوان هەفتانە دوو جار زیاتر نەخورێت
ئێواران: خواردنەوەکانى وەکو ( زەڵاتە و شۆربا و لەتى نانى جۆ و سوپ باشترە ئامادەکراو نەبێت).
--------------------------------------
ڕێنمایی گشتى:
- بەکارهێنانى دەرمان و دەرزى ئەنسۆلین لە کاتى خۆیدا و بەگوێرەى ڕێنمایى پزیشک
- کێشى نموونەیی یان دابەزاندنى لە کەسانى قەڵەو و زیادە کێشدا و وازهێنان لە جگەرکێشان
- گرنگى دان بە وەرزش کردن، لانى کەم هەفتانە ١٥٠ خولەک وەرزشێکى مامناوەند بکات
- پشکنینى ڕۆژانەى پێیەکان بۆ زانینى برین و هەوکردن و شۆردنیان بە صابوون و ئاوى شلەتێن و پاشان وشکردنەوەیان
- بەکارنەهێنانى گۆرەى تەسک و لاستیکى کە ئازارى پێ بدات
-نەگەڕان و نەسوڕانەوە بەپێى پەتى
- کردنى نینۆکەکان بەشێوەیەکى ڕاستەکەى و زۆر کورت نەکردنەوەیان
- قاچ نەکردنە بەر زۆپا و هیتەر و ئامێرە گرەم کەرەوەکانى تر لەوەرزى سەرمادا
- وشکردنەوەى نیوان پەنجەکانى قاچ بە خاولى یان پەڕۆى نەرم لە دواى شۆردنیان
-ساڵانە پشکنین بۆ چاو و گورچیلەکانى بکات لەلاى پزیشکى پسپۆڕ.
*******************************
پێوەرەکانى ڕێژەى شەکرى خواردن و میوەکان Glycemic Index
بریتیە لە ڕێژەى بەرزبوونەوەى شەکرەى خوێن لە دواى خواردنى بڕێکى دیاریکراو لە هەریەک لەو خواردن و میوانە بە بەراورد بە خواردنى هەمان بڕ لە شەکرى سپى (کلوگۆز)، ڕێژەکە لە نێوان (٠-١٠٠) کە (١٠٠) شەکرى پوختەیە.
* بە جۆرێک (٠-٤٠) ڕێژەیەکى نزمە و ڕێگە پێدراوە بۆ تووشبووانى نەخۆشى شەکرە
* (٤٠-٧٠) مامناوەند و پێویستە بە وریایى یەوە بەکاربهێنرێت
*لەسەروو (٧٠) باشترە تووشبووانى نەخۆشى شەکرە بەدووربێت لێیان
--------------------------------------------------------------------
د.هەرێم کریم احمد
پزیشکى پسپۆرى نەخۆشیەکانى هەناوى و دڵ و شەکرە
٠٧٥٠١٩٢١٢٢٤