دەردەڕێوی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 9 يناير 2019

دەردەڕێوی

ده‌رده‌ ڕێوی   Alopecia areata
یه‌كێكی تره‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی پێست كه‌ به‌هۆی سیسته‌می به‌رگری له‌شه‌وه‌ توشی مرۆڤ ده‌بێت وموی سه‌ر یان هه‌ر به‌شێكیبتری له‌ش به‌شێوه‌ی بازنه‌ی هه‌لده‌وه‌رێ و پێسته‌كه‌ی ژێره‌وه‌ی به‌ساف ولوسی بێ گرێ وبرین ئه‌كه‌وێته‌ ده‌ر 
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ زۆر به‌خێرای ده‌رده‌كه‌وێ وبه‌زۆری له‌قژی سه‌رو برۆوریش وسمێڵدا روو ئه‌دا به‌لام له‌هه‌ر به‌شێكی تری له‌شیش ده‌كرێ روبداو هه‌ندێ جار هه‌موو مووی سه‌ر وه‌یان  هه‌موو مووی له‌شیش به‌ ته‌واوه‌تی ده‌روتێته‌وه‌ وموو به‌له‌شی مرۆڤه‌كه‌وه‌ نامێنێ 
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ گواستراوه‌ نیه‌وه‌ له‌كه‌سی توش بووه‌وه‌ ناگوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر به‌لام نه‌خۆشیه‌كی بۆماوه‌یه‌و له‌باوانه‌وه‌ ئه‌گه‌ری گواستنه‌‌وه‌ی ئه‌و جینانه‌ هه‌یه‌ كه‌به‌رپرسن له‌نه‌خۆشیه‌كه‌ بۆ وه‌چه‌كان به‌لام مه‌رج نیه‌ هه‌موو كات بگوازرێیته‌وه‌ 
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ قابیلی چاكبونه‌وه‌یه‌و زۆرجار بێ وه‌رگرتنی هیچ چاره‌سه‌ره‌ێك له‌ ماوه‌ی مانگێكدا نه‌خۆشه‌كه‌ چاكده‌بێته‌وه‌ به‌لام هه‌ندێجاریش ته‌نانه‌ت به‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری قورسیش نه‌خۆشه‌كه‌ چاكنابێته‌وه‌و موه‌كه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌  هه‌لد‌وه‌رێ وپێستێكی ساف وبێگرێ وبرین به‌جێدێڵێ 
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ته‌مه‌نێكی منالی زۆر زوه‌وه‌ توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ئه‌بن ورووبه‌‌رێكی فراوانی قژیان توش ده‌بێ عاده‌ته‌ن دره‌نگتر چاكئه‌‌بنه‌وه‌ و مه‌ترسیان زیاتره‌ له‌ گه‌وره‌كان وله‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها په‌له‌یه‌كی بازنه‌ی له‌قژیان ئه‌روتێته‌وه‌ 
چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش‌ به‌به‌كارهێنانی ستیروێده‌كانه‌ به‌ شێوه‌ی ده‌رزی  كه‌ ده‌بێت له‌ لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ به‌كاربێت وكه‌سی ناشاره‌زا ئه‌وه‌ ده‌رمانانه‌ نابێت به‌كاربێنێت چونكه‌ ستیرۆیده‌كان چه‌ن سودبه‌خشن بۆچاره‌سه‌ری به‌شێك له‌نه‌خۆشیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ش زیان به‌خشن و مه‌رسیدارن بۆ پێست وبۆ له‌ش به‌گشتی ئه‌گه‌ر به‌خراپی به‌كار بهێنرێن
د فرهاد