نەخۆشی گەنم - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 8 يناير 2019

نەخۆشی گەنم

پشکنینی نەخۆشی گەنم ......... 
TTG test.....

نەخۆشی گەنم چیە ........
Celiac Disease....

جۆرێکە لە جۆرەکانی (Autoimmune disease)
کە بەرگری لەش هێرش دەکاتەوە سەر خانەکانی لەش، بەهۆی پڕۆتینێک کە بەرگری لەش بە بێگانە دەیناسێنی کە لە گەنم و جۆ و هەرزندا هەیە بە ناوی(glutin).

کە دەبێتە هۆی تێکچوونی ناوپۆشی ڕیخۆڵە.
ڕیخۆڵەکان دەپوکێنەوە و کورت دەبنەوە و ساف دەبن.
ئەم نەخۆشیە زیاترو بەتایبەت لەمنداڵی شەش مانگ بەرەو سەرەوە دەست پێدەکات هەندێ جاریش مرۆڤی گەورە تووشی دەبێت لەتەمەنێکی مام ناوەندەوە تووش دەبێت . 

#نیشانەکانی:-
#Symptoms:

1- هەڵئاوسان و ئازاری سک
2- سکچوون و ڕشانەوە
3- دابەزینی کێشی لەش
4- قەبزی
5- لاوازی و هیلاک بوونی بەردەوام ( شەکەتی )
6- دواکەوتنی گەشە
7- کەمبوونی ماددەی ئاسن
8- داخورانی ئێسکەکان و شکانی بێ هۆکاری ئیسکەکان
9- کەمبوونی کالیسیۆم و ڤیتامینەکان
10- تێکچوونی سوڕی مانگانەی خانمان

#دەست_نیشانکردنی_نەخۆشی_گەنم :-

#Diagnosis:

1. لە ڕێگەی پشکنینی خوێن ( TTG Test )بۆ دیاری کردنی دژە تەنی گلووتین, هەندێ جار بەزۆری لە منداڵی ژیر تەمەن ٢ ساڵ ئەم پشکنینە نەخۆشییەکە دەست نیشان ناکات.
۲. نازووری ریخۆڵە کە زۆربەی جار بەم نازوورە نەخۆشییە دەست نیشان دەکرێت.

#چارەسەر :-
#Treatment:

ئەم نەخۆشیە نەخۆشیەکی بەرگری لەشە وە هەروەها بۆماوەییە بۆیە هیچ چارەسەرێکی نیە،تەنیا جارەسەر خۆپاراستنە لەو خواردنانەی کە پڕۆتینی(glutin) ی تێدایە وەکو (گەنم و جۆ و هەرزن...)

ـ وەرگرتنی ڤیتامینەکان بە زۆری ڤیتامین(E, B12, D, B9,) لەگەڵ کالیسیوم و مادەی ئاسن.

#ڕێنمایی_بۆئەو_کەسانەی_کەهەڵگری_ئەم_نەخۆشیەن:-

1_ دوورکەوتنەوە لە هەموو جۆرەکانی نان
2_نەخواردنی کاڵباس و کەباب و مەعکەڕۆنی
3_دوورکەوتنەوە لە خواردنی گەنم و جۆو هەرزن
4_دوورکەوتنەوە لەو شیرینیانەی کە بە ئارد دروست دەکرین.