له چ كاتێكا گرنگه وه ئه‌بێت ده‌رزى ڤیتامین (بى 12) به‌كار بهێنیت ؟
كاتێك ڤیتامین (B12) له له‌شدا كه‌م بێت پێویسته ده‌رزى ڤیتامین (B12) له خۆت بده‌ى ، چونكه كۆمه‌ڵێك گیروگرفتى ته‌ندروستیت بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت ، كه‌مى ئه‌م ڤیتامینه له‌له‌شدا وا ده‌كات هه‌ست به ماندوو بوونى له‌ش و هیلاكى ده‌روونى بكه‌یت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر به‌كارهێنانى ئه‌م ده‌رزییه كاریگه‌رى زۆر خراپى ده‌بێت له‌سه‌رت بۆیه هه‌تا زۆر جه‌سته پێویستى پێ نه‌بێت به‌كارنه‌هێنرێت باشتره .
ڤیتامین (B12) ڕۆڵێكى زۆر گرنگى هه‌یه له پێدانى ووزه بۆ له‌ش و ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه له دروست كردنى خوێندا ، كه‌سى ئاسایى ده‌توانێت (2.4)میكرۆ گرام له‌م ده‌رزییه وه‌ربگرێت ، به‌ڵام خانمانى دووگیان پێویسته (2.6) میكرۆ گرام له‌م ده‌رزییه وه‌ربگرێت .
چى كاتێك جه‌سته پێویستى به ڤیتامین (B12) ده‌بێت ؟
كاتێ ده‌ركه‌وت كه له‌ش كێشه‌ى كه‌مى ڤیتامینى هه‌یه ، ئه‌وا پێویسته ئه‌م ده‌رزییه به‌كاربهێنێت .
نیشانه‌كانى كه‌مى ڤیتامین (B12) چى یه ؟
1-له بیرچوونه‌وه‌ى یاده‌وورییه‌كان.
2- هه‌میشه هه‌ست به ته‌مه‌ڵى و ماندووى ده‌كه‌یت .
3- قه‌بزى .
4- دروست بوونى برینى ناو ده‌م .
5- ئاوسانى زمان.
6- له‌شت هاوسه‌نگى ناپارێزێت.
7- تێكدانى بینین .
8- هه‌ست به تێچه‌قاندنى له‌ش ده‌كه‌یت