زەخت - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 29 أبريل 2018

زەخت

&&&& دابه‌زینی فشاری خوێن ( زه‌غت )  و گرنگترین هۆکاره‌کانی : 
&&&& نیشانه‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ــــ ئاستی ئاسایی فشاری خوێن ( زه‌غت ) ( ۱٤۰/۸۰ ) داده‌نرێت ؛ و نیشانه‌کانی دابه‌زینی زه‌غت کاتێ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌رده‌که‌وێت که‌ که‌متر بێت له‌ (  ٦۰ /۹۰ ) چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی بێبه‌ش بوونی مێشک و ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی تر له‌ ئۆکسجین و مادده‌ خۆراکیه‌کان ؛ له‌ ئه‌نجام دا کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی ته‌ندروستی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ ۰ 
&&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی دابه‌زینی فشاری خوێن :
۱ ـــ دابه‌زینی فشاری خوێن به‌ هۆی شوێنه‌وه‌ ؛ له‌ پڕ هه‌ستانه‌ سه‌ر پێ دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ دانیشتن و پاڵکه‌وتن ۰ 
۲ ــــ وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش له‌ ئه‌نجامی نه‌خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی پێویست دوای له‌ ده‌ست دانی بڕێکی زۆر له‌ له‌لایه‌ن له‌شه‌و  به‌ هۆی ئاره‌ق کردنه‌وه‌  و هتد ۰ 
۳ ـــ حه‌ساسیه‌تێکی به‌هێزی کتوپڕ ؛ بۆ نموونه‌ دوای پێوه‌دانی دووپشک و مار ۰ 
٤ ـــ له‌ کاتی سکپڕی دا ۰ 
٥ ـــ نه‌خۆشی سستی غوده‌ی  ده‌ره‌قی و نه‌خۆشی پارکنسۆن و نه‌خۆشی ئه‌دیسۆن و هه‌ندێ جۆری شێرپه‌نجه‌ ۰ 
٦ ـــ حاڵه‌تی شۆکی که‌می قه‌باره‌ی خوێن : له‌ ئه‌نجامی له‌ ده‌ست دانی ( % ۲۰ ) یا زیاتری خوێنی له‌ش به‌ هۆی نه‌زیفی داخلی یان نه‌زیفی خاریجی یان سووتانی زۆره‌وه‌ ۰ 
۷ ـــ  سک چوون و ڕشانه‌وه‌ی زۆر و به‌رده‌وام ۰ 
۸ ـــ که‌مخوێنی درێژخایه‌ن به‌هۆی که‌می ڤیتامین ( B12 ) و ئاسن و ڤۆلیک ئه‌سید ۰ 
۹ ـــ نه‌خۆشی ماسولکه‌کانی دڵ وه‌ک ناڕێکی لێدانی دڵ و زه‌بحه‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ ، هه‌روه‌ها جه‌ڵته‌ی سیه‌کان ۰ 
۱۰ ـــ نه‌خۆشی گرانه‌تا  و نه‌خۆشی هه‌وکردنی خوێن ۰ 
۱۱ ـــ دابه‌زینی فشاری خوێن دوای نان خواردن ۰ 
۱۲ ــــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان وه‌ک ده‌رمانی زه‌غت و لازکس و هه‌ندێ ده‌رمانی خه‌مۆکێ ۰ 
۱۳ ــــ ژه‌هروای بوون به‌ مادده‌ی کلۆر و ئه‌سیتۆن ۰ 
۱٤ ــــ دابه‌زینی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن ۰ 
۱٥ ـــ هۆکاری بۆماوه‌یی ۰  
&&&&& شێوازی چاره‌سه‌رکردنی دابه‌زینی فشاری خوێن ( زه‌غت ) :
۱ ـــ ده‌ست نیشان کردنی هۆکاری دابه‌زینی فشاری خوێن و چاره‌کردنی به‌ پێی توانا ۰ 
۲ ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو و شله‌مه‌نی و له‌گه‌ڵ بڕێکی زیاتر له‌ خوێی چێشت  ( بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو ) ۰ 
۳ ـــوه‌رگرتنی موغه‌زی له‌ ڕێگه‌ی خوێنه‌وه‌ ۰ 
٤ ـــ وه‌رزش کردن و جووڵه‌ی به‌رده‌وام و خواردنی ته‌ندروست و بڕی پێویست له‌ مادده‌ خۆراکیه‌ گرنگه‌کان ۰ 
٥ ـــ به‌رز کردنه‌وه‌ی قاچ ؛ یان دانیشتن و سه‌ردانه‌واندن و خستنی له‌ نێوان هه‌ر دوو قاچ دا ۰ 
٦ ـــ گۆڕینی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی زه‌غت داده‌به‌زێنن له‌ ڕێگه‌ی پزیشکه‌وه‌ ۰ 
۷ ـــ هه‌ستانه‌ سه‌رپێ و دانیشتن دوای پاڵ که‌وتن به‌ هێواشی ۰ 
۸ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی فشاری خوێن له‌ ڕێگه‌ی پزیشکه‌وه‌ ۰ 
 دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی