فۆلیکد ئاسد Folic acid:
ڤایتەمینB9 (فۆلید ئاسد) یان فۆلەیت (folate) جۆرێکە لە جۆرەکانی ڤایتەمین B.
هەموو جۆرەکانی ڤایتەمین B یارمەتی بگۆڕینی خۆراک بۆ سوتەمەنی دەدەن، یاخوود یارمەتی گۆڕینی کاربۆهایدرەیت بۆ گلوکۆز (شەکر) دەدەن بۆ بەرهەمهێنانی وزە.
تێکەڵەی ڤایتەمین B کە پێیان ئەڵێن B-Complex پێویستن بۆ تەندروستی جگەر و پیست و قژ و چاو. وە هەموو جۆرەکانی ڤایتەمین B لە ئاو تواوەن مانای ئەوەیە کە لەش هەڵیناگرێت.
فۆلیک ئاسد ماددەیەکی زۆر گرنگە بۆ تەندروستی مێشک و بەرپرسە لە تەندروستی هەست و بیرکردنەوە. یارمەتی بەرهەمهێنانی DNA و RNA دەدات، وە بە تایبەت زۆر گرنگن کاتێک خانە و تیشوەکان لە گەشەی خێرادان، وەک لە کۆرپەو مناڵان و ئافرەتانی دووگیان، هەروەها فۆلید ئاسد لەگەل ڤایتەمین B12 یارمەتیدەرن ب دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن.
* نیشانەکانی کەمی فۆلید ئاسد:
- سەبر بوونەوەی گەشە
- سورهەڵگەڕانی زمان
- هەڵئاوسانی پوکەکان
- کەمبوونەوەی ئارەووی خۆراک
- تەنگی هەناسە
- سکچون
- زوو توڕەبوون
- زوو شت لەبیر کردن
- تەمەڵ بوونی عەقڵ
...
[ئافرەتانی دووگیان زیاتر پێویستیان بە ڤایتەمین B9 (فۆلیک ئاسد)هەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی زیانی کۆرپە لەمانە (قڵیشان یان دووکەرت بوونی مەڵاشوو، زیانی مێشک.) ]
* ئەو سەرچاوانەی کە فۆلید ئاسدیان تێدایە:
- سپێناغ
- چەوەندەر
- خەردەلی سەوز
- جگەری گا
- دانەوێڵە
- گەنم
- پرتەقاڵ
- شیر
................