چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر دژەخۆر و وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی کە کردبووتان لەسەر دژەخۆر
1.ئایا هەموو دژەخۆرێک وەک یەکە ؟ من دەم و چاوم ووشکە ئەتوانم دژەخۆری خوشکەکەم بەکاربێنم کە دەم و چاوی چەورە ؟
وەڵام :هموو دژەخۆرێک وەک یەک نیە و هەر یەکەو دەرەجەی هەیە کە بە پێی جۆری پێست و وەرز پزیشک بۆت دادەنێت و دژەخۆری دەم و چاو ووشک جیایە لەگەڵ دژی خۆری دەم و چاوێکی چەور .
۲ٖچۆن دژەخۆر بەشێوەکی تەندرووست بەکاردێت و کاریگەری ئەبێت ؟
وەڵام
دژەخۆر پێویستە لە کاتی ڕۆژ و بە نیو کاتژمێر پێش وەی بچیتە دەرەوە بەکاری بێنی و هەموو سێ سەعات جارێک نوێی بکەوە و بۆ ئەو کەسانەی پێستیان هەستیارە و پەڵە درووست دەکا پێویستە لە ژوورەوەش دژەخۆر بەکاربێنن.
۳ٖدژەخۆر بۆ ئافرەتی دووگیان و یان بۆ مناڵ ئەبێت بەکاربێت و زیانی نیە؟
وەڵام :دژەخۆر کە پێک هاتەی مادەی زینک ئۆکساید و تیتانیم دایئۆکساید بێ ئافرەتی دووگیان دەتوانێ بەکاری بێنی و هیچ زیانێکی نیە بۆ خۆی و کۆرپەکەی سکی،،،دژەخۆر دەتوانرێت بۆ منداڵ بەکاربێت لە سەرووی شەش مانگیەوە بێت .
۴ٖپێویست دەکات لە کاتی هەور و زستان دژەخۆر بەکاربێت ؟
وەڵام : بێگومان دەبێ لەم کاتەش بەکاری بێنێت چونکە کاریگەری تیشکی خۆر بەهێزترە بۆسەر خانەکانی پێست .
۵.ئایا دژەخۆر بە ئەساسەوە بێ باشترە یان بێ ئەساس ؟
وەڵام؛ دژەخۆری بێ ئەساس کاریگەری و ئیش کردنی باشترە.