چه‌وری سیانی ( تڕای گلسراید ) : گرنگترین زانیارییه‌کان :
لەنێو خەڵکی بە چەوری جگەر ناسراوە، بەڵام ناوە راستییەکەی بریتییە لە چه‌وری سیانی ( تڕای گلسراید )
++ هۆکاره‌کانی به‌رزی چه‌وری سیانی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری
++ رێنمایی خۆراک بۆ دابه‌زاندنی چه‌وری سیانی
++ به‌شی یه‌که‌م
ــــ چه‌ورییه سیانییه‌کان جۆرێکن له چه‌وری ناو خوێن که جیاوازن له کۆلیستڕۆڵ ؛ له‌ش به دوو شێوه چه‌وری سیانی ده‌ست ده‌که‌وێت :
۱ ـــ له رێگه‌ی خۆراکه‌وه ؛ وه‌ک چه‌وری و به‌زی گۆشتی ئاژه‌ڵ و مریشک و که‌ره و هێلکه و شیر و به‌رهه‌مه‌کانی شیر و زه‌یت و رۆنی چێشت لێنان.
۲ ـــ هه‌ر وزه‌یه‌ک له هه‌موو جۆره‌کانی خۆراکه‌وه بچێته ناو له‌شه‌وه و سه‌رف نه‌کرێت.
++ ئاستی چه‌وری سیانی له خوێن دا :
ـــ پێویسته ئه‌و که‌سه به لانی که‌مه‌وه ( ۹ سه‌عات ـــ ۱۲ سه‌عات ) هیچ نه‌خوات و نه‌خواته‌وه ( بێجگه له ئاو ) پێش ئه‌نجام دانی فه‌حسی خوێن :
ـــ رێژه‌ی ئاسایی ( که‌متر له ۱٥. ملگم ).
ـــ رێژه‌ی نزیک به‌رز ( ۱٥. ــ ۱۹۹ ملگم ).
ـــ رێژه‌ی به‌رز ( ۲.. ـــ ٤۹۹ ملگم ).
ـــ رێژه‌ی زۆر به‌رز ( ٥.. ملگم یان زیاتر ).
ـــ پێویسته له هه‌مان کات دا فه‌حسی هه‌موو جۆره‌کانی کولیستڕۆڵی باش و خراپ بکات.
ـــ پێویسته که‌سانی ئاسایی سه‌روو ( ۲۱ ساڵ ) به لانی که‌مه‌وه هه‌موو پێنج ساڵ جارێک فه‌حسی خوێن بکات.
++ هۆکاره‌کانی به‌رزی چه‌وری سیانی ( تڕای گلسراید--- ) :
۱ ـــ هۆکاری بۆماوه‌یی ؛ چه‌ند جۆرێک له نه‌خۆشی خێزانی به‌رزی چه‌وری سیانی هه‌یه.
۲ ـــ زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی و قه‌ڵه‌وی ورگ.
۳ ـــ سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی.
٤ ـــ نه‌خۆشی شه‌کره که به باشی چاره‌سه‌ر نه‌کرا بێت.
٥ ـــ خواردنی بڕی زۆر له خۆراک زیاتر له پێویستی له‌شی مرۆڤ.
٦ ـــ هه‌ندێک ده‌رمان وه‌ک ؛ کۆرتیزۆن و هاوشێوه‌کانی ، حه‌پی مه‌نع ، هه‌ندێ ده‌رمانی دڵ و زه‌غت وه‌ک ئێندڕاڵ و مێتۆپڕۆلۆڵ و لازکس ، تامۆکسفین ، هتد.
۷ ـــ خواردنه‌وه کحولیه‌کان.
************************************
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی