ڤیتامین د - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 27 أبريل 2018

ڤیتامین د

یانزە رێگا ھەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کەمی ڤیتامین D

ڤیتامین "D" دادەندرێت بەیەکێک لە ڤیتامینە گرنگەکان کە لەشی مرۆڤ پێویستیەتی،کەمی ئەم ڤیتامینەش بەگشتی ھۆکارە بۆ توشبوونی مرۆڤ بە کۆمەڵێک نەخۆشی،دەتواندرێت لە ڕێگای کۆمەڵێک سەرچاوەوە مرۆڤ ئەم ڤیتامینەی دەستبکەوێت:

١-تیشکی خۆ: دادەندرێت بە باشترین سەرچاوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کەمی ڤیتامین "D" ،لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە گرنگی بە کرێمی دژە خۆر بدرێت لە کاتی خۆدانە بەر تیشکی خۆردا چونکە مانەوەی زۆر لەبەر تیشکی خۆردا ھۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە،بەڕێوبەری ناوەندی چڕی ئێسک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی نیۆڕک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پێویستە مرۆڤ  بۆ ماوەی ٢٠-٢٥ خولەک خۆمان بدەینە بەر تیشکی خۆر و نابێت لەو ماوەیە زیاتربێت.

٢- ماسی تونەی (قتو): بەتەنھا ماسی تازە سەرچاوە نیە بۆ دەسکەوتنی ڤیتامین"D" ،دەشتواندرێت لە ڕێگای ماسی قتو(تونە،سەردین) ڤیتامین "D" یمان دەستبکەوێت.

٣-قارچک: قارچک بەیەکێک لەو خۆراکانە دادەندرێت کە لە توانایدا ڤیتامین "D" بۆ مرۆڤ دابین بکات بەتایبەتیش ئەگەر وەک مرۆڤ تیشکی سەرو بنەوشەی لێیبدات چونکە ھەندێک جار قارچک لە شوێنی تاریکدا دەڕوێندرێت کە بەھیچ جۆرێک تیشکی خۆر لێی نادات بۆیە پێویستە ئاگاداری ئەو سەرچاوەیە بین کە قارچکەکەی لێوە دەست دەکەوێت.

٤-شیری مانگا: ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین "D" تێدایە بەجۆرێک ٨ ئونسە لە شیر ١٠٠ یەکە لە ڤیتامین "D" تێدایە و ٦ ئونسە لە ماست ٨٠ یەکە لە ڤیتامینی تێدایە.

٥-شەربەتی پرتەقاڵ: ئەگەر لەو کەسانەیت حەز بە خواردنی شیرەمەنی ناکەیت ئەوا باشترین سەرچاوە بۆ دەسکەوتنی ڤیتامین "D" خواردنی شەربەتی پرتەقاڵی قتوە.

٦-تەواوکەرە خۆراکیەکان: دەتواندرێت لە دەسکەوتنی ڤیتامین "D" دا سود لە تەواوکەرە خۆراکیەکان وەربگرین  پێویستە ئاگاداری ئەوە بین کە بە شێوەیەکی مامناوەند بیخۆین.

٧-زەردێنەی ھێلکە: ڕێگایەکی زۆر ئاسانە بۆ دەسکەوتنی ڤیتامین "D"،یەک زەردێنەی ھێلکە ٢٠ یەکە لە ڤیتامین "D" تێدایە ، لە پێناو پاراستنی تەندروستی دڵدا پێویستە بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت.  

٨-جگەری گا: لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەی سەرەکی نیە بۆ دەسکەوتنی ڤیتامین "D" بەڵام لە توانایدایە نزیکەی ٥٠ یەکە لە ڤیتامین "D" دابین بکات.

٩-ڕۆنی جگەری ماسی: ڕێژەیەکی بەرزی لە ڤیتامین "D" تێدایە بەشێوەیەک یەک کەوچک لەم ڕۆنە لەتوانایدایە ١٣٠٠ یەکە لەم ڤیتامینە دابین دەکات.

١٠-دانەوێڵە: سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ دەسکەوتنی ڤیتامین "D" بەتایبەتیش گەنم.

١١-گڵۆپی تیشکی سەرو بنەوشەی: زۆرجار ئەو کەسانەی توشی گرفتی کەمی ڤیتامین "D" دەبن سود لەم گڵۆپە وەردەگرن  لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە بە وریایەوە بەکاربھێندرێت چونکە زۆر بەکارھێنانی زیانی تەندروستی ھەیە.