كیسی گورچیلە:
(kidney cysts):
كیسی گورچیلە : پێكهاتووێكی خڕ یا هێلكەیی دیوار تەنكن پڕ دەبن لە شلەی ئاوی،زۆرینەی خەڵكی لە دوای تەمەنی پەنجا ساڵی تووشی ئەم حالەتە دەبن،ئەم كیسانە كەمتر شێرپەنجەین و مەترسی ئەوتۆ دروست ناكەن لەسەر كەسی تووشبوو.
بەشێوەیەكی گشتی دوو جۆرن:
جۆری یەكەمی سادەنو كیسێك یا دوانن
(simple kideny cyst).
جۆری دووەمی بە شێوەی كۆمەڵەن
(polycystic-kidney-disease).
جۆری یەكەمی كەمتر كێشە دروست دەكات،لە زۆربەی حالەتەكاندا كەسی تووشبوو پێویست ناكات هیچ عیلاجێك بەكار بێنێ،ئەگەریش هاتوو نیشانەكانی دەركەوتن و قەبارەیان گەورە بوو دكتۆر دەتوانێ لە ڕێگەی بەكارهێنانی نیدڵێكی درێژ بیان تەقێنێ.
نیشانەكانی جۆری یەكەم :
simple kideny cyst
🔸بوونی ئازار لە بەشی سەرەوەی سك،یاخود لە پشت.
🔸دەركەوتنی خوێن لە میزدا(بە تایبەت لە فەحسی میزدا خرۆكەی سوری زۆر دەبینرێ).
🔸لەرزو تا
🔸بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
🔸تاریك بوونی ڕەنگی میز
🔸زۆر میزكردن.
نیشانەكانی جۆری دووەم
polycystic-kidney disease
🔹دروستبوونى بەردی گورچیلە
🔹بوونی ئازاری پشت
🔹دەركەوتنی خوێن لە میزدا
🔹بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
🔹شەكەتی
🔹ئازاری جومگەكان
🔹ناطبيعي نینۆكەكان
🔹زەرد هەڵگەرانی پێست
🔹بوونی التهاب لە مجالی میزەڕۆدا
بەڵام مەرج نیە هەموو كەس ئەم نیشانانەی تێدا بەدی بكرێ.
ئەم جۆرەیان مەترسیدارەو دوورنیە ببێتە هۆی پەككەوتنی گورچیلەكان،وە هەندێ جار سەر دەكێشێ بۆ دەروست بوونی كیسی جگەر.
چارەسەر:
تا ئێستا عیلاج و چارەسەرێكی دیاریكراوی نیە،هەروەكو پێشتر باسمانكرد جۆری یەكەمی پێویست بە عیلاج ناكات،بەڵام پێویستە ٦بۆ ١٢ مانگ جارێ چاودێری قەبارەیان بكرێ لە ڕێگەی سۆناركردن،هەندێ جاریش عەملیات پێویست دەبێ گەر هاتوو كیشەی دروستكرد لەسەر تەندروستی كەسی تووشبوو.
هۆكاری دروست بوون:
تا ئیستا هۆكاری دروستبوونی كیسی گورچیلە ڕون نیە،بەڵام باوەڕ وایە لە ئەنجامی گیرانی ئەو تیوبە بچوكانەوە دروست دەبێ كە میز كۆدەكەنەوە لە گورچیلەدا.
خوای گەورە شفای هەموو نەخۆشێك بدات