کەمی ئاسن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 26 أبريل 2018

کەمی ئاسن

#نیشانەکانی کەمی ئاسنی #خوێن:  ⬇⬇⬇⬇

❶ ← بوونی ئازاری قاچ
❷ ← سەر ئێشە زوو زوو
❸ ← زیادبوونی هەستی سەرما
❹ ← نەرم بوونی نینووکەکان
❺ ← هەلوەرینی قژ
❻ ← خەمووکی
❼ ← کەمبوونەوەی توانای هەناسەدان
❽ ← هیلاکی و ماندوێتی

چارەسەری بە خواردن ⬇⬇⬇⬇

بۆ #ئەو کەسانەی #ئاسن لە لەشیاندا کەمە :   

6 #سەرچاوەی خۆراكی دەوڵەمەند بە #ئاسن :

#ئاسن رەگەزێكی پێویستە كە یارمەتی لەش دەدات ئۆكسجین بە گشت ئەندامانی لەش بگات. لە كاتی كەمی ئاسن، ئۆكسجین ناتوانێت بە گشت بەشەكانی لەش بگات و لە ئەنجامدا، لاوازی و هیلاكی و كەمخوێنی لێ دەكەوێتەوە. لێرەدا ناوی چەند خۆراكێك دەبەین كە دەوڵەمەندن بە ئاسن:

1ـ #گۆشت: گرنگترین سەرچاوەی ئاسنە. چەند پارچە گۆشتێك بێ چەوری لەگەڵ سەوزەكان باشترین رێگەی بەرز كردنەوەی ئاسنی لەشە. گۆشت نەك سەرچاوەی سەرەكی ئاسنە، بەڵكو توانەوەی ئەو خۆراكانەش ئاسان دەكات كە لەگەڵ گۆشت دەخورێن وەكو نان و سەوزەكان.

2ـ #میوە و ئاوی میوە: میوەكانی وەكو سێو و هەنجیر و پرتەقاڵ و مۆز سەرچاوەیەكی سەرەكی ئاسنن و هەروەها ئەو ڤیتامینانەیان تێدایە كە یارمەتی توانەوەی ئاسنی ئەو خۆراكانە دەدات كە لەگەڵ ئاوی میوەدا دەخورێن.

3ـ #روەكە و #شك #كراوەكان: ئەوانە نەك تەنیا بۆ مەبەستی چارەسەری بەكار دێن، بەڵكو سەرچاوەی سەرەكی ئاسن و كانزاكانن. ئەم روەكە وشكانە وەكو شمڵی و پونگی كوێستانی و تاوڵە و كەرەوز و نەعناع ئەگەر لە سیستمی خۆراكیدا بن ئاسن بە لەش دەگەیەنن.

4ـ #جگەر: جگەر سەرچاوەیەكی گرنگی ئاسنە و بە تایبەتی بۆ ژنانی دووگیان زۆر پێویستە. هەوەرها جگەر زۆربەی ڤیتامینەكانی تێدایە و بۆ چارەسەر كردنی كەمخوێنی بەكار دێت.

5ـ #هێلكە ماسی : سەرچاوەی سەركی ئاسنە. هەرچەندە وەكو خۆراكێكی مۆدێرن لەبەرچاو گیراوە.

6ـ #قەیسی وشك كراوە: جگە لەوەی بە ئاسن دەوڵەمەندە، ڤیتامین A و پۆتاسیۆمی تێدایە و بە دانانی لە سیستمی خۆراكی رۆژانەدا بڕێكی زۆر ئاسن بە لەش دەگات .