تا (بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش ) چیە؟ نیشانەی چیە؟ چۆن ئەتوانین بە بێ بەکارهێنانی دەرمان لە ماڵەوە چارەسەری بکەین؟ چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەین لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشدا؟
تا : بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش بۆ ۳۷.٥ پلەو بەرزتر.
تا نیشانەی ئەوەیە کە سیستەمی بەرگری لەش باش ئیش ئەکات.
دەبێت بە گەرمی پێو (محرار) پلەی گەرمی بپێورێ نەک تەنها بە دەست هەستی پێ بکەیت.
چۆن بتوانین چارەسەری تا بکەین بەبێ بەکارهێنانی دەرمان؟
۱- هەوڵ بدە ئاوی زۆر و شلەمەنی بدەیتێ.
۲- هەوڵ بدە تەنها جلێکی تەنکی لەبەردا بێت لە چەوێکی ئاسای نەک جەوێکی سارد.
۳-ئەتوانی پارچە قوماشێک تەڕ بکەیت و دواتر بیچۆڕێنیتەوە بیهێنیت بەسەر دەم و چاوی لەگەڵ دەست و قاچی منداڵەکە بەشێوەیکی بەردەوام.
٤-ئەتوانی شلەمەنی فێنکی ناو سەلاجەی بدەیتێ.
٥-ئەتوانی حەمامی پێ بکەیت بە ئاوێکی شلەتێن واتە نەگەرم نە سارد (لە وەرزی هاوین نەک لەم وەرزە ساردە)
٦-ئەتوانی لەبەر پانکە فێنکی بکەیتەوە بەمەرجێک دەرەجە زۆر هێواشەکەی بێت.(لە وەرزی هاوین نەک لەم وەرزە ساردە)
۷-هەوڵ بدە لە وەرزی هاویندا لە ماڵەوە لە شوێنێکی فێنک بێت، ئەگەر لە دەرەوە بوویت ،بیبەرە شوێنێکی سێبەر.
٨- ئەگەر لەرزی لەگەڵ بوو هەوڵ مەدە بە بەتانی دایپۆشی چونکە ئەوە دەبێتە هۆی زیاتر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش .
چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟
۱- منداڵی بچوکتر لە ۳ مانگ ئەگەر تای هەبێت.
۲-منداڵی ۳ بۆ ٦ مانگ پلەی گەرمی لەش ۳۸ پلە بێت.
۳-منداڵی ٦ مانگ بۆ ساڵێک پلەی گەرمی لەشی لە ۳۹ پلە بەرزتر بێت.
٤-منداڵی ۱ بۆ ۲ ساڵ تایەکی بەرزی هەبێت و بۆ ماوەی زیاتر لە ۲٤ سەعات بمێنێتەوە.
٥-ئەگەر چەند جارێک ڕشایەوەو تای هەبوو.
٦-ئەگەر سکچوونی زۆری هەبوو.
۷-ئەگەر نیشانەی ووشک بونەوەی هەبێت(لە پۆستێکی تردا نیشانەکانی ووشک بوونەوەمان باس کردووە).
۸-ئەگەر لەگەڵ تایەکە گەشکەی گرت.
۹-ئەگەر لەگەڵ تایەکە تووشی هەندێ پەڵەو سووربونەوە بوو.
۱۰-ئەگەر هەستت کرد خواردنی باش نیە.
۱۱-ئەگەر هەستت کرد هۆشی باش نیە و بی ئاگایە لە دەورووبەر