خورانی پێست - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 26 أبريل 2018

خورانی پێست

لە كاتی  خورانی پێستدا چی بكەین باشه؟

كەس نییە لە ئێمە بە خورانی پێستی نارەحەت نەبێت، زۆرجار لەنادیار و لەناكاو مرۆڤ هەست بەخورانی شوێنێكی دەكات، پشتی یان سكی یان ملی، یان هەر ئەندامێكی دیكەی جەستەی، ئێمەش فێری ئەوەین یەكسەر دەست دەكەین بە خوراندنی بەنینۆك، ئەوەش وادەكات ئەو شوێنە بریندارببێت و پیس ببێت و لەكۆتاییدا توشی هەوكردن ببێت، جا بۆئەوەی توشی ئەوحاڵەتە نەبیت، دەتوانی یەكێك لەم رێگایانە بەكاربهێنیت.

- ئەگەر شوێنێكت خورا، دەتوانی بۆماوەیەك سەهۆڵی لەسەردابنێی یان بە ئاوی سارد بیشۆیت، ساردی وادەكات هەستیاری پێست كەم بێتەوە و خورانی نەمێنێت.

- لەبەرئەوەی زۆرێك لەخوران پەیوەندی بەحاڵەتی دەروونییەوە هەیە، باشتر وایە لەوكاتەدا خۆت بە شتێكەوە سەرقاڵ بكات، جا خوێندنەوە بێت یان تەلەفزیۆن یان هەرشتێكی دیكە وابكات بیر لەخوراندن نەكەیتەوە.

- دەتوانی فێڵ لە لەشی خۆت بكەی، بەوەی كە شوێنیكی دیكە بخورێنی، جگە لەو شوێنەی كە پێشتەوە گرتووە، تاوەكو هەستەكە بگوازرێتەوە بۆ ئەوێ و لەپاشان نامێنێ.

- ئەگەر هەر نەتتووانی وازی لێ‌ بهێنیت، ئەوا بە شتێكی نەرم بێت باشترە، وەك پارچە قوماشێكی تەڕكراو بە ئاوی سارد یان ئەگەر نەبوو بە ناو لەپت بیخورێنە.

ئەگەر خوران بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوامبوو، یان هەستت بۆ گۆڕانی رەنگی پێست لە شوێنی خورانەكە بۆ ماوەیەكی درێژ (یەك هەفتەیی)، پێویستە سەردانی دكتۆری تایبەتمەند بكەیت.