#هــــــیمۆفیلیا
هیمۆفیلیا چییە؟ ئایا مەترسیدارە؟ هۆكارو نیشانەو چارەسەرەكانی چین؟ ئایا پرۆسەی هاوسەرگیری لەنێوان خزمە نزیكەكاندا مەترسی هەیە؟
رۆژی جیهانیی نەخۆشیی هیمۆفیلیا، رۆژی 17/4ی هەموو ساڵێكە، ئەو رۆژە لەوەوە هاتووە، كە دكتۆرێك رێكخراوێكی دروستكردووە (فیدراسیۆنی جیهانیی بۆ نەخۆشییەكانی هیمۆفیلیا)و رۆژی لەدایكبوونی ئەو دكتۆرەش 17/4 بووە. لەبەرئەوەی ئەو دكتۆرە خزمەتێكی زۆری نەخۆشانی هیمۆفیلیای كردووە، وەك رێزێك بۆ ئەو دكتۆرە، رۆژی لەدایكبوونەكەیان كردووە بەڕۆژی جیهانیی هیمۆفیلیا.
-هیمۆفیلیا چییە؟
هیمۆفیلیا نەخۆشییەكی خوێنبەربوونی بۆماوەییە، واتا لە دایكو باوكەوە دەگوێزرێتەوە بۆ وەچەكانیان. نزیكەی (2\3)ی نەخۆشەكان، نەخۆشییەكەیان بەهۆی هۆكاری بۆماوەییەوە تووش دەبێت، كە لەخێزانەكەیاندا هەیە، بەڵام (1\3)ی نەخۆشەكان، رەنگە بەهۆی بازدانەوە بێت. مەرجیش نییە بەهۆی هۆكاری بۆماوەییەوە بێت، نەخۆشییەكەش لەڕێی دایكەكەوە دەگوێزرێتەوە بۆ كوڕەكان. هەروەك لە كوڕدا نەخۆشییەكە دەردەكەوێت، بەڵام لەئافرەتدا تەنها هەڵگری نەخۆشیەكە دەبێتو لەهەندێك كاتی دەگمەندا نەبێت، كە رەنگە لەئافرەتیشدا نەخۆشییەكە دەربكەوێت.
-نیشانەكانی چین؟
نیشانەی هیمۆفیلیا، خوێنبەربوونە، كە دوو جۆرمان هەیە؛ خوێنبەربوونی رووكەشمان هەیەو لەسەرەوە روودەداتو رەنگە بەچاو بیبینین وەك خوێنبەربوونی ژێر پێست، لوت پژان، خوێندانان لەگەڵ پیساییدا، زیادبوونی سوڕی مانگانەی ئافرەتان، ئەمانە پێیان دەڵێن خوێنبەربوونی رووكەش. خوێنبەربوونمان هەیە لەقوڵایی جەستەدا، وەك؛ لەجومگەكاندا روودەدات، لەجومگەكانی ئەژنۆ، ئانیشكو ئەوانی تریشدا، ئەمە پێی دەڵێن خوێنبەربوون لەقوڵایی جەستەدا. ئەو خوێنبەربوونە ئەگەر بەهۆی هیمۆفیلیاوە بێت، هەمیشە لەقوڵاییدا روودەدات، بەڵام ئەگەر خوێنبەربوونەكە بەهۆی هۆیەكانی تری خوێنبەربوونەوە بێت، لەسەرەوە روودەدات.
-نیشانەكانی لە هیمۆفیلیادا زۆرجار لەسەرەتاوە هەستی پێدەكەین بەتایبەت وەك وتمان لەنێرینەدایە. بۆ نموونە؛ ئەو رووداوەی لەسەرەتای ژیانی نێرینەدا روودەدات، سوننەت كردنە. زۆركات خوێنبەربوون لەكاتی سوننەت كردندا هەستی پێدەكرێت، یان لەدوای دوو ساڵی تەمەنەوە كاتێك دەكەوێتە جوڵەجوڵو گاگۆڵكێو دوایی بەپێ دەڕوات، خوێنبەربوونەكە رەنگە لەبەرئەوەی دەكەوێت لەجومگەكاندا رووبدات. خوێنبەربوون لەهیمۆفیلیادا لەجومگەكاندا كەمتر لەدەرەوەیە، بەڵام هەستی پێدەكرێتو جومگەیەكی نەخۆشەكە (ئەژنۆی یان ئانیشكی) ئاوساوە، شین بووەتەوە، سوور بووەتەوە، ئەوكات لای دكتۆر دەردەكەوێت خوێنبەربوونی هەیە.
چارەسەر
-چارەسەرەكە پشت بەڕێژەی نەخۆشییەكە دەبەستێت. ئایا نەخۆشەكە رێژەیەكی توندی نەخۆشییەكەی هەیە؟ رێژەی فاكتەر هەشتی (لەسەدا یەك) كەمتر بێت، ئەوا رێژەی توندوتیژە، ئایا رێژەیەكی ناوەندی هەیە لەنێوان لەسەدا یەك بۆ لەسەدا پێنج؟ ئایا رێژەیەكی سووكی هەیە لەسەدا پێنج تا لەسەدا سییە؟. ئەگەر رێژەی توندوتیژی هەبوو ئەوا دەستبەجێ دەبێت چارەسەری بۆ دەست پێبكەیت، چارەسەرەكەش ئەگەر هیمۆفیلیای A بوو، فاكتەری هەشتی بۆ دەستپێدەكەیت، ئەگەر هیمۆفیلیای B بوو، ئەوا فاكتەری نۆی بۆ دەستپێدەكەین. هەندێك چارەسەری تریش هەیە بەكاریدەهێنین لەكاتی خوێنبەربوونی ئاساندا وەك دەرمانی (سایكلۆكاپرۆن)، ئەوانەی تووشی خوێنبەربوونی پوك دەبن، دەتوانین سۆلیوشن یان گیراوەی سایكلۆكاپرۆن بەكاربهێنین یان حەبی سایكلۆكاپرۆن بەكاربهێنن لەگەڵیدا فاكتەرەكان. هەندێك دەرمانی تازەش دروستكراوەو ئێستا لەتاقیكردنەوەدان، دەرمانی هۆرمۆنی وەك (دی دی ئەی ڤی پی) ئەمە دەتوانێت بەكاریبهێنێتو رێژەی فاكتەرەكە لە لەشدا لەگەڵ فاكتەرەكانی تردا زیاد دەكاتو دەبێتەهۆی
-نرخی ئەو دەرمانانە زۆر گرانە. لەبازاڕدا مومكین نییە نەخۆشەكە بتوانێت بیكڕێت، چونكە بەردەوام ئەو دەرمانەی دەوێت، بەڵام خۆشبەختانە لەنەخۆشخانەكەماندا هەیە، نزیكەی دوو ساڵ دەبێت ئەو دەرمانەمان لێنەبڕاوە.
-(2\3)ی هۆكارەكە بۆماوەییە، (1\3)ی هۆكارەكەش بازدانە، كە گۆڕانێك لەجیناتی ئەو كەسەدا روودەداتو تووشی هیمۆفیلیا دەبێت. هیمۆفیلیای بەدەستهاتوویش هەیە، جۆرێكە لەهیمۆفیلیا، كە لەخەڵكی بەتەمەندا هەیە. ئەوانەی تووشی نەخۆشیەكی تر دەبن وەك ئەوانەی تووشی شێرپەنجە یان هەوكردنێكی تر دەبن، ئەوانەی دەرمانی درێژخایەن وەردەگرن، ئەوانەی چارەسەری كیمیایی وەردەگرن، هەندێكیان تووشی نەخۆشیی هیمۆفیلیای بەدەستهاتوو دەبن بەهۆی كەمبونەوەی فاكتەری هەشت لەخوێنەكەیاندا.
-ئەو خێزانانەی هیمۆفیلیایان هەیە باشتروایە هاوسەریی لەناو یەكدا نەكەن. هەرچەندە رێگای گواستنەوەكە لەڕێگای دایكەكەوە دەبێت، كە دەیدات بەكوڕەكان، كوڕەكانیش دەبن بەتووشبوو، كچەكانیش دەبن بەهەڵگر. لەبەرئەوە باشترە هاوسەرگیریی لەنێوان خزمەكاندا نەبێت، ئەوانەی كە هیمۆفیلیایان هەیە.
-رێژەكەی لەهەموو جیهاندا چاوەڕوان دەكرێت لە(10) هەزار كەس، (1) كەس تووشی هیمۆفیلیای جۆری A ببێت. لە(20) هەزار كەس (1) كەس تووشی هیمۆفیلیای جۆری B ببێت. خۆی رێژەی نەخۆشییەكە كەمەو زۆر بەو بڵاوییە نییە، هەربۆیە لەپارێزگای سلێمانیشدا كە رێژەی دانیشتووانی رەنگە لە دوو ملیۆن تێپەڕی بێت، ئێستا 75 نەخۆشمان هەیە، واتە رێژەكە بەو زۆریە نییە.
-ناتوانیت خۆت لەهیمۆفیلیا بپارێزیت ئەگەر لە بۆماوەییەكەتدا هەبێت، رەنگە دەركەوێت یان ئەگەر بازدانێك رووبدات لەسەرەتای ژیانەوە رەنگە نەخۆشییەكە دەربكەوێت. باسی هیچ هۆكارێكی دەرەكی نەكراوە، دەبێتەهۆی تووش بوون بەهیمۆفیلیا، تەنیا جۆری هیمۆفیلیای بەدەستهاتوو نەبێت وەك وتمان بەهۆی هەندێك نەخۆشی ترەوە دروست دەبێت. ئەگەر هاتوو نەخۆشییەكە بۆماوەیی بوو، نابێت پرۆسەی هاوسەرگیری لەنێوان ئەوانەدا رووبدات، كە جیناتی نەخۆشییەكەی هەیە.
نەخۆشیی ڤۆنیۆل
-نەخۆشیی ڤۆنیۆل براند هاوشێوەی هیمۆفیلیایە، بەڵام جیاوازیەكەی لەگەڵ هیمۆفیلیادا ئەوەیە خوێنبەربوونی ڤۆنیۆل براند خوێنبەربوونی جۆری رووكەشە، واتە نەخۆشەكە زیاتر رەنگە تووشی لوت پژان بێت،