کۆمەڵێک زانیاری و حاڵەتی بەکارهێنانی زۆربەی ئەو فلوودە جۆراوجۆرانەی کە هەیە لە نەخۆشخانەکان ، لەگەڵ خوێن و پێکهاتەکانی و حاڵەتی بەکارهێنانی ..
جۆرەکانی فلوود(موغەزی)، کە لەڕێگەی کانولاوە دەدرێت بە نەخۆش
Type of intravenouse fluid
بەشێوەیەکی سەرەکی فلوودەکان دوو جۆرن:
1- Crystalloid:
بۆ نموونە (Normal saline , Dextrose 5% , Hartmann's solution , Glucose saline , Ringer solution...etc.)
2- Colloid:
بۆ نموونە (Dextran , Gelatin , Haemaccel ....)
ناوی فلوودەکان و بەکارهێنانیان...👇
1- Normal Saline (NaCl) 0.9%
ئەم فلوودە 154 mmol/L ی لە صودیوم پێکدێت ،وە 154mmol/L لە کلۆرید پێکدێت ، وە هیچ ڕێژەیەکی شەکری تێدا نییە.
حاڵەتەکانی بەکارهێنانی:
- بۆ نەخۆشێک زەختی دابەزیبێت.
-لەکاتی Hypovolemia قەبارەی خوێنی کەم بێت.
- لەپێش نیو نەنج و لەناو نەشتەرگەری.
- بۆ گرتنەوەی زۆربەی دەرمانەکان.
- لە کاتی سکچوون و ڕشانەوە.
- لەکاتی تەداوی و پاککردنەوەی برین.
- لەکاتی لەدەستدانی صودیۆمی لەش ، کاتێک ڕێژەی صودیۆمی لەش کەمتر بێت لە 135 mEq/L...هتد..
ئەو حاڵەتانەی کە نابێت Normal saline بەکاربهێنین:
- نەخۆشێک زەختی بەرز بێت.
- نەخۆشی گوورچیلەی هەبێت.
- عجزی دڵی هەبێت.
- لەکاتێک ڕێژەی صودیۆمی لەش زیاتر بێت لە 145 mEq/L....هتد....
........... ........... ............ .........
2- Dextrose %5 ( Glucose water5%)
بۆ زانیاری فلوودە بەهێزەکانی ئەم جۆرە بریتین لە (10% , 25% , 50% ) ، بەڵام ئەم جۆرە بەهێزانەی وا باشترە لە خوێنهێنەرێکی گەورە پێی بدەین..
حاڵەتی بەکارهێنانی:
- کەسێک ڕێژەی شەکری دابەزیبێت.....
ئەو حاڵەتەی کە نابێت بەکاری بهێنین:
-کەسێک ڕێژەی شەکری بەرزبێت.......
............ ........... ............. ........
3- Glucose Saline
ئەم فلوودەیان شەکروو خوێ لە پێکهاتەکەیدا هەیە.
زیاتر لەدوای ماوەی Fasting time ، بۆ ئەوانەی کە ماوەیەکی زۆرە نانیان نەخواردووە ، بۆ نموونە دوای نەشتەرگەری...
بۆ زانیاری هەموو ئەو فلوودانەی کە شەکر لە پێکهاتەکەیاندا هەیە نابێت بۆ پاککردنەوەی برین بەکاربێت چوونکە دەبێتە هۆی گەشەی بەکتریا..
......... ......... ........... .............
4- Ringer solution
ئەم فلوودە زۆربەی ئەلیکترۆلایتەکانی تێدایە وەک ( Sodium , Potassium , Chloride , Calcium..)وە 130mmol/L صودیۆمی تێدایە ، وە 109mmol/L کلۆریدی تێدایە.
حاڵەتی بەکارهێنانی :
- لەکاتی سکچوون .
- لەکاتی ڕشانەوە.
- پێش نیو بەنج.
- لە ماوەی نەشتەرگەری....هتد...
........... ............ ........... ...........
5- Hartman Solution(Sodium Lactate)
ئەلیکترۆلایتەکانی ئەم فلوودە لە پێکهاتەی پلازما دەچێت ..
حاڵەتی بەکارهێنانی :
- وەک جێگرەوەی فلوود و کانزاکانی لەش لەکاتی لەدەست دانیان.
- لەکاتی ڕوودانی ترشەڵۆکی خوێن...
........... .......... ........... ............
6- Half-strength Darrow's
solution in 2.5% Dextrose
پێکدێت لە (Sodium , Potassium)
حاڵەتی بەکارهێنانی:
- زیاتر بۆ منداڵ بەکاردێت چوونکە قوەتەکەی کەمترە..
- لە کاتی سکچوون.
- بۆ ئەوکەسانەی تووشی ووشکبونەوە بوون ...
تێبینی/ بۆئەوەی بزانین کەسێک ووشکبۆتەوە ئەوا پێستی ڕابکێشە ئەگەر زوو نەگەڕایەوە شوێنی خۆی ئەوا ووشکبۆتەوە، بەتایبەتی لەسەر ئێسکی Clavicle،،...
............ ............. ............ ......
7- Sodium bicarnonate(8.4%)
لەکاتی ڕوودانی ترشەڵۆکی خوێن بەکاری دێنین.
ئاگاداربە ئەم فلوودە بەشێوەیەکی هێواش و لەسەرخۆ دەبێت بدرێتە نەخۆش ، هەروەها نابێت لە ڤێن دەربچێت واتە ئاووت بێت ، چوونکە زیان بە شانەکان دەگەیەنێت..
........... ........... ........... .............
8- Mannitol 10% - 20%
لەکاتی نەشتەرگەری یان برینداربوونی سەر..، بۆ کەمکردنەوەی ئاوساوی...، وە لەکاتێک حادسەیەک بەرگوورچیلە بکەوێت یان بۆ زەردوویی..
تێبینی/ئەگەر Mannitol بەکاری بهێنیت بۆ کاریگەری سەر گوورچیلە ، دەبێت لە دەستەکەی دیکەوە فللودێکی دیکەی گوونجاوی بۆ دابنێین .
......... .......... .......... .............
جۆری دووەمی فلوود Colloid
(Dextran40% , Dextran 70% , Gelatin , Haemaccel ...)
ئەمانە نموونەی کۆلۆیدەکانن👆
کۆلۆید زیاتر دەمێنێتەوە لە سیستمی Intravascular بەبەراورد بە کریستالۆیدەکان، لەبەر ئەوە بڕێکی کەمترمان پێویستە ، هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی ئاوسانی سییەکان Pulmonary edemaو لەگەڵ گاز گۆڕکێ تێکەڵ ببێت.
ئەگەر نەخۆش فەحسی خوێنی هەبوو ، ئەوا پێش ئەوەی کۆلۆیدی پێبدەی خوێنەکەی لێوەربگرە ، چوونکە لەوانەیە کۆلۆیدەکان ئەنجامی فەحسەکە بگۆڕن.