##پشکنینی_بەکتریای_گەدە ..... #H_Pylori_Test
ئەم حاڵەتە زۆر بەر بڵاوە و ڕێژەیەکی زۆری خەڵک هەیانە و زۆر جار بە خۆیان نازانن چونکە هێشتا کاریگەری دروست نەکردووە.. ئە گەر بۆ چەند ساڵێک ئەو بەکتریایەت هەبێت و چارەسەر وەرنەگریت وردە وردە ئەیکات بە قرحەی گەدە ئەم بەکتریایە پێی ئەوترێت Helicobacter Pylori
ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە ... وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت.
#نیشانەکانی_توشبوون_بە_بەکتریای_گەدە:
1- ڕشانەوە و هەندێ جار خوێنی لەگەڵە.
2- دابەزانینی کێشی لەش.
3- ئازارێکی تیژی ناو گەدە.
4- کەم بونەوەی ئیشتیهای خواردن.
5- ڕەنگی پیسایی ئەگۆڕێت بۆ ڕەش.
6- گەدە توانای هەرس کردنی خۆراکی نامێنێت تەنانەت هەندێک جار وای لێ دێت کون ئەبێت.
بۆیە پێش ئەوەی بگاتە حاڵەتی مەترسیدار هەوڵبدە با پشکنینت بۆ بکرێت .
لە هەر سەد کەس لە تووشبووی قورحە تەنها دوو کەس قورحەکەی ئەبێت بە شێرپەنجە.
#چ_كەسيك_ئەبێ_عيلاجى_ئەم_بەكتريايه_وەرگريت
1- ئەوانەى قورحەيان هەيه.
2- ئه وانەى يەكيك لە خانەوادەكەى ( دايك -باوك -خوشك - برا) تووشى شيربەنجەى معيده بووه.
3- نارەحەتى معيدەى دريزخايەن و ئەگەر فحصەكه بوزەتيف بوو.
4- ئەوانەى حەبى اسبرين وبروفين وفولتارين بۆ ماوەيەكى دوورودريز بەكار ئەهينن.
5- ئەوانەى لەيەك ساڵ زياتره حەبى اوميبرازول بەكار ئەهينن.
6- كەم بوونى ڕێژەى ئاسن له ناو خوێن كەهوكارەكەى نەزانراوه.
7- كەم بوونى فيتامين B12 لەخويندا كەهۆكارەكەى نەزانراوه.
8. نەخوشى ITP.
#دەستنیشانکردنی_بەکتریای_گەدە :-
دەتوانین لە ڕێگەی چەند پشکنینێکەوە ئەم بەکتریایە دەست نیشان بکەین لەوانە :
1_ بە ڕێگەی Strip :- دەتونین لە ڕێگای بەکارهێنانی ستریپ دەستنیشانی بەکتریاکە بکەین , ئەویش بە بەکارهێنای سەمپڵی خوێن یان پیسای کەسەکە.
2- بەڕێگەی زەرع (Stool Culture) :- لە ڕێگەی زەرعی پیسایشەوە دەتوانین بەکتریاکە دەست نیشان بکەین. ئەویش بە وەرگرتنی سەمپڵێک لە پیسای کەسەکەو زەرع کردنی لە ناو تاقیگەدا.
3- بەڕێگەی هەناسەدان (Urea Breath Test ) :-
لەڕێگەی پشکنینی هەناسەشەوە دەتوانین دەست نیشانی بەکتریاکە بکەین.
4- بەڕێگەی Biopsy.
5- بەڕێگەی PCR.
6- بەڕێگەی Gram Staining.
#چۆن_چارەسەری_بەکتریای_گەدە_دەکرێت؟
بەشێوەیەکی گشتی بۆ هەموو حاڵەت و کێشەیەکی تەندروستی دەبێت ڕەچاوی کۆمەڵێک خاڵ بکرێت لە کاتی ئەنجامدانی چارەسەریدا بۆنموونە تەمەنی کەسەکە و تەندروستی گشتی کەسی نەخۆش و تەندروستی ڕابردووی ، هەروەها ڕێژەی توندێتی و مەترسیداری نەخۆشی و حاڵەتەکەی سەرئەنجامی ئەمانە بۆئەوەیە کە بگاتە ئەو ئەنجامەی دەرمانێکی گوونجاو هەڵبژێرێت بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە کە زۆرجار بۆ حاڵەتی بەکتریای H-pylori دەرمانەکان بەزۆری خۆی دەبینێتەوە لە دەرمانەکانی دژە بەکتریا antibiotics drug بە مەبەستی کوشتنی بەکتریاکە ، لەگەڵ ئەمەشدا چارەسەری دیکە هەیە لەوانە:-
H2-Blockers :
ئەم کۆمەڵەیە بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی بڕی ترشی ناو گەدە لەڕێگەی بلۆککردنی هیستامین چونکە هیستامین یارمەتی دروستبونی ترش دەدات.
Proton pump inhibitors :
ئەمەش یارمەتی پاراستنی گەدە دەدات لە ڕێگەی کۆنترۆلی دروستبونی ترشی .
Stomach-lining protectors:
ئەم دەرمانانە یارمەتی دیواری گەدە دەدەن لە ترشی ناو گەدە ، هەروەها دەبنە هۆی کوشتنی بەکتریاکە.
ئەگەر خوێنەری بابەتەکە بوویت و سودت لێی بینی #لایک_و_کۆمێنت لە یادمەکە بۆ ئەکتیڤی پەیج 🌹🌹
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ