چۆنێتی ڕێگریكردن له شلبوونه‌وه‌ی سنگی خانمان؟
شلبوونه‌وه‌ی سنگی خانمان له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا زیاتر په‌یوه‌سته به زیادبوونی كێشه‌وه، به‌ڵام له سه‌ره‌روو ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵی ئاساییه، ماڵپه‌ڕی ( seize positivity- سیز پۆزتیڤیتی) له بابه‌تێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه گرفتی خانمان شلبوونه‌وه‌ی سنگیانه به‌تایبه‌تی له سهرووتهمهنی 40 ساڵییه‌وه.
ئاشكراشیكردووه، خانمان تا ته‌مه‌نی 20 ساڵی سنگیان گه‌وره‌ده‌بێت، تا هه‌ندێكجار ده‌گات به ئاستێك كه ڕێكی له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌مه‌ش بۆ بۆماوه‌یی له دایكان و زیادبوونی كێشی له‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ ڕێگریكردن لهشلبوونهوهی سنگ:
- پێویسته كێشی له‌شی خانمان به نه‌گۆڕی بمێنێته‌وه، دابه‌زاندنی كێش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر شلبوونه‌وه‌ی سنگ هه‌یه
- هه‌ڵبژاردنی ستیان به پێوانه‌یه‌كی گونجاو.
- تا به توندتر ستیان ببه‌سترێت ئه‌گه‌ری شلبوونه‌وه‌ی سنگكهمتردهكاتهوه.
- هه‌ندێك له خانمان شه‌وانه بۆ نوستن ستیانه‌كانیان لاده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بهسهرسكدا ده‌نون ئه‌وه‌ش زیانی گه‌وره به مه‌مكه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
- پێویسته به‌رده‌وام خانمان وه‌رزشی گونجاو بۆ توندكردنه‌وه‌ی سنگیان ئه‌نجامبده‌ن، چونكه سنگ له ماسولكه پێكهاتووه، به وه‌رزشكردن گرژده‌بن.
- له كاتی ڕاكردندا باشتروایه ستیانی تایبه‌ت به وه‌رزشكردن دابنرێت