حەساسیەتی لیرک(urticaria)
لیرک بریتیە لە سوربونەوەوهەڵئاوسانی پێست کە دەکرێت لەهەرشوێنێکی لەشی مرۆڤدا روبدات وکەمتر لە ٢٤کاتژمیر بمێنێتەوە
بەشێوەیەکی گشتی لیرک دابەش دەبێت بۆ لیرکی کوت وپڕ(Acute )و لیرکی درێژخایەن(chronic) ئەمەش بەپێێ ئەو ماوەیەی کە چەندیک حاەساسیەتەکە لەشدا دەەمێننەوە لیرکی دریژخایەن زیاتر لەشەش هەفتە دەمێنێتەوەودوبارەدەبیتەوە
هۆکارەکانی دروست بوونی لیرک :
١-دەرمان هۆکارێکی سەرەکی دروست بوونی لیرک وحەساسیەتە ،بەتایبەتی پەنسیلین وئەمۆکسیلین و،ئاسپرین وپرۆفین وڤۆلتارین ومۆرفین وکۆداین تاد
٢-خواردن هۆکاریکی سەرەکی لیرکی کوت پرە بە تایبەت لە مندالاندا لەوانە چکلێت وشیرنیەکان بە گشتی ،گوێز،ماسی تەماتە،کاڵەگ پەنیروشیرەمەیەکان .گۆشتی بەراز،هێلکە ،خوردنە تفتەکان ،بەڵام دەبێ ئەوەمان لە بیرنەچی مەرج نیە هەر کەسیک حەساسیەتی بۆ یەکێ لەم خواردنانە هەبێ بۆ ئەوانیتریش هەمان حەساسیەتی هەبێ ،بۆ دڵنیابوون لەجۆری ئەو خواردنەی حەساسیەتمان پێێ هەیە دەکرێت فەحسی تایبەتی بە حەساسیەتی خۆراک بکەین (RAST)
٣-هەوکردن (ئیلتیهابات):هەوکردنی بۆری هەناسە زۆرجار دەبیتە هۆی لیرک وحەساسیەتی کت وپڕ بەتایبەت لە مندالاندا ،هەوکرردنی گورچیلەوڤایرۆسی جگەریش لەوانەیە ببیتە هۆی لیرکی کوت وپڕیان درێخایەن
٤-هەندێ کەس لە کاتی قەلەقی یان شەرمکردنی زۆر توشی جۆرێک لە حەساسیەت ولیرکی ورد دەبن و لەشیان دەس ئەکات بە خوران
٥-خۆر :هەندێ کەس تەنها دوای چەند خولەکێک لەبەرکەوتنی بە تیشکی خۆر لەشیان توشی حەساسیەت ولیرک دەبێت
٦- سەرما :بەرکەوتنی هەندێ شوێنی لەش لەکاتی سەرمای زۆردا وەک دەس ودەم وچاو هەندتجارحەساسیەت ولیرک دروست دەکات
٧--گەرمی ؛بەرکەوتنی لەش بەشلەیەک یان شتیکی گەرم لە هەندێ کەسدا سوربونەوەولیرک دروست دەکات
٨-هەندێجارخوران یان کڕاندنی پێست بەنینۆک یان هەر شتیکی تر راستەوخۆ ئەو شووێنە بە دریژی شوێنی کڕانەکە سوردەبێتەوەوهەڵئاوسێ
چارەسەرکردن :
دوورکەوتنەوەلە هۆکاری توش بوون بە حەساسیەت ولیرکەکەو چارەسەرکردنی هەر ئیلتیهابیک کە بوبێتە هۆکاری توش بوون
٢-بەکار هێنانی دەرمان :
زیاتر لە چەندین جۆری دەرمانمان هەیە کە بۆ چارەسەرکردنی لیرک بەکاردێن وزۆر کاریگەرن بەڵام نابێت هیچ جۆرە دەرامنێک بە بێ چاودیری رێنمای پزیشک بەکاربیت چونکە زۆرجار لە جیاتی سوود لیوەرگرتن زیانی گەورە بە لەشمان دەگەیەنن وکارەساتی گەورە دروست دەکەن
Dr Farhad