هه‌ندێك له‌و خواردنانه‌ی زیان به ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نن!
1- خواردنه‌وه گازیه‌كان ، زۆربه‌یان جۆره ترشێك له پێكهاته‌یاندایه كه مینای ددان لاواز ده‌كات
2- شیرینیه لكێنه‌ره‌كان ، بۆماوه‌یه‌كی زۆر به ددانه‌وه ده‌مێنه‌وه و ده‌بێته هۆی شكان و كلۆربوونی.
3-سه‌هۆڵ ، داكرۆشینی سه‌هۆڵ زۆرجار شكانی ددانی لێده‌كه‌وێته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ددانیان لاوازه
4-چپسی په‌تاته و گه‌نمه‌شامی ، ئه‌و پارچه بچوكانه‌ی له نێوانی ددانه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه به‌كتریایه‌كی زۆر له ده‌وریان كۆده‌بێته‌وه و ددانه‌كه كلۆر ده‌كات
5-ئاوی لیمۆ و میوه ترشه‌كان ، تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ترش و شه‌كر ئه‌گه‌ر زۆرخۆری تیا بكرێت زیان به به‌ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت
6-نانی سپی ، شه‌كره‌كه‌ی ناوی به خێرایی له ده‌مدا ده‌توێنه‌وه كه له‌كاتی جوینیدا ماده‌یه‌كی شێوه‌ی كه‌تیره‌یی دروستده‌بێت كه بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌نێوانی ددانه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه و توشی كێشه‌یان ده‌كات.
7- چای ره‌ش و قاوه ، چای ره‌ش له‌چاو قاوه‌دا زیانی كه‌متره به‌ڵام بونی ترشی تانیك له‌چادا ددانه‌كان پیس ده‌كات و به‌تێپه‌ڕبونی كات ره‌نگیان ده‌گۆڕێت، واباشتره خواردنی چای ره‌ش كه‌مبكرێته‌وه و له‌بری چای سه‌وز به‌كاربهێنرێت.
8-جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كحولیه‌كان .