په‌نجه مژین
مژینی په‌نجه(به‌تایبه‌تی په‌نجه گه‌وره) و لاستیکی گه‌زه کاردانه‌وه‌یه‌کی ئاسایی مناڵانه که خۆشیی و ئاسووده‌ییان پێده‌به‌خشێت. ئه‌م خووه به نزیکه‌یی له‌ماوه‌ی 2 بۆ 4 ساڵان ڕووده‌دات. ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م خووه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی دروستبوونی بۆشایی له‌نێوان ددانه‌کان، ناڕێک ڕیزیی ددانه‌کان، شێواندنی مه‌ڵاشوو و ده‌رپۆقینی ددانه‌کانی پێشه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه. زۆر مژینی په‌نجه لهوانشه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ددانه شیرییه‌کانیش دروست بکات. ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانێکی ناڕێکت هه‌ستپێکرد مناڵه‌که‌ت ببهبۆلای پزیشکی ددان. بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م خووه، مناڵه‌که‌ت هانبده به‌باشیی که ئه‌م خووه خراپه، زۆری وه‌سف بکه که هه‌ڵساوه به وازهێنانی ئه‌م خووه له‌لای ده‌وروبه‌ر، له‌بری ئه‌م خووه بهشتی تر سه‌رقاڵی بکه.