جیاوازی نێوان Infection و Inflammation :
ئینفێکشن Infection : بریتیە لە ئیلتیهابات بەهۆی (بەکتریا Bacteria , ڤایرۆس Virus , کەڕو Fungi ) هەر یەکە لەم سێ مایکرۆئۆرگانیزمانە ئەچنە لەشەوەو دەێتە هۆی نەخۆشی ئەو شوێنە ئیلتیهابات ئەکات شوێنەکەش توشی ئازار و هەڵئاوسان و تا دەبێت
نمونەی نەخۆشی :وەک و ئاڵوەکانی قوڕک ئیلتیهابات ئەکات تۆنسڵایتس Tonslitis یان نەخۆشی ژنانە بەهۆی بەکتریا و کەڕوەوەو ......
چارەسەریشی بەوەر گرتنی دەرمانەکانی Antibiotic یان Antifungial یان ئەگەر پێویست بکات دەرمانی ئازار شکێن بەکاردێت......
ئینفلامەیشن Inflammation : ئەمیش واتا هەوکردن و هەڵئاوسان بەڵام بەبێ بونی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕو ...
وەڵامی هۆکارەکانی نەخۆشی ئەداتەوە واتا کاتێک ئەو شوێنە توشی Infection ئەبێ Inflamation یش ڕو ئەدات وەڵامی ئەداتەوە کاتێک پڕۆستاگلاندین کە مادەیەکی کیمیاییە خانەکان دەری ئەدات ئینفلامەیشن ڕوئەدات ئەبێتە هۆی چاک بونەوە ی ئەوشوێنە کە لەو کاتەدا هەستێکی ناخۆشمان پێ ئەگات وەک ئازار و تا و شوێنەکەش شین ئەبێتەوەو یان ڕەش ئەبێتەوەو هەڵ دەئاوسێ
لەهەر شوێنێک Infection ڕوی دابێت Inflammation ڕو ئەدات، بەڵام کاتێک شوێنێک Inflamation ئەکات مەرج نیە Infection ڕوبدات
ئینفلامەیشن بەهۆی سوتاویەوە یان بەرکەوتنی زەبرێک یان برینێک یان کەوتنە خوارەوەیەک ئەو شوێنە ئینفلامەیشن ئەکات و لەش وەڵامی ئەو شوێنە ئەداتەوە تاوەک و چاک ببێتەوە بەڵام هەندێک ئینفلامەیشن وەک ئەو نەخۆشیانە کە بەرگریە کۆئەندام بە هەڵە پەلاماری خانە و شانەکان ئەدات بەشتێکی نامۆی ئەزانێت بەمەش ئینفلامەیشن ڕوئەدات وەک و نەخۆشیەکانی Rhumatoid Arthritis ڕۆماتیزمە ....