نەخۆشی داالملوک - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 24 مايو 2018

نەخۆشی داالملوک

نەخۆشی (gout) یان نەخۆشی پاشا یان نەخۆشی میری  چیە؟هۆکاری چیە؟چارەسەری چیە؟

پئش ئەوەی بێمە سەر پێناسەکەی دەبێت بزانین هۆکاری ناو نانی ئەم نەخۆشیە چیە
ئەم نەخۆشیەوە کاتت خۆی تەنها لە ناو پاشا و دەوڵەمەندەکاندا رووی دەدا و زیاتر ئەوانیش توش دەبوون ئەمەش بە هۆی ئەوەی  ئەوان زۆربەی خواردنەکانیان گۆشت و خواردنی پڕ پرۆتین بوو بۆیە ناویان نا دەردە پاشا 

دەردە پاشا  بریتیە لە کۆبونەوەی یەریک ئەسید لە جومگەکاندا بەتایبەتی جومگەی پەنجە گەورەی پێ ئەمەش بە هۆی تگکجونی زیندە چالاکی لەش کە کاتیک کەسەکە پرۆتین دەخوات ئەم دەیکات بە یوریک ئەسید کە پیویستە بکرێتە دەرەوەی لەش.

هۆکاری نەخۆشی پاشا یان گاوت یان داء ملوك

** بەهۆی ئەوەی لەش ناتوانێت ئەو یوریک ئەسیدەی کە زیادەیە یان پیویست نیە بۆ لەش بیکاتە دەرەوە  ئەوا ئەم توشی ئەم نەخۆشیە دەبیت.
**زۆر خواردنی  گۆشت و خۆراکە پڕ پرۆتینەکان چونکە زیاد خواردنیان پرۆتینەکە دەگۆڕێت بۆ یوتیک ئەسید.
**زیاتر لە پیاواندا باو ترە و ڕوو دەدات  وەک لە ئافرەتاندا
**قەولی هۆکارێکی ترە
**کەم جوڵەی 
**ئەو کەسانەی کە  کحول دەخۆنەوە ئەگەری زیاتر توش بونیان هەیە

نیشانەکانی

***ئازاری زۆری جومگەکە
***سوور بونەوەی جومگەکە
***التیهابی جومگەکە
***ئاوسانی جومگەکە
***نەخۆشەکە توشی بێ تاقەتی دەکات

چارەسەر 

*دورکەوتنەوە لە گۆشتی سور و خواردنە پرۆتیینیەکان
*بەکار هێنانی دەرمانی دژە هەو کردن و دەرمانی ئازار یان ئەو دەرمانانەی دژی ڕۆماتیزم و هەوکردنی جومگەن
*ئەو جومگەیەی توش دەبێت دەبێت پاک رای بگریت نەیەلیت زۆر سەرمای ببێت
*ئەو کەسانەی توش بونە و کێشیان زیادە دەبێت کێشیان دابگرن

***