به‌ردی گورچیله چیه؟
له‌چیه‌وه دروست ده‌بێت؟
نیشانه‌کانی چین؟
به‌ردی گورچیله بریتیه له ته‌نی کریستالی ڕه‌ق که له ڕێڕه‌وی میزه‌ڕۆدا دروست ده‌بن.
له جه‌سته‌ی مرۆڤدا له باری ئاسایدا خوێن ده‌چێت بۆ ناو گورچیله‌کان و پیایدا تێپه‌ڕده‌بێت .له ئه‌نجامی ئه‌مه‌وه ئه‌و کانزاو ماددانه‌ی که له‌ش پێویستی پێان نیه له‌گه‌ڵ میزدا فرێده‌درێنه ده‌ره‌وه.
له‌باری ئاسایدا ئه‌و میزه‌ی دروست ده‌بێت بریتیه له گیراوه‌یه‌کی هاوسه‌نگ به‌جۆرێک ئه‌و خوێانه‌ی تێدایه‌تی نانیشن و نابنه هۆکاری دروست بوونی به‌رد.به‌ڵام له هه‌ندێ باری نائسایدا وه‌ک زۆربوونی ڕێژه‌ی خوێی کالسیوم و سۆدیوم و ئۆگزاله‌یت و یوریا ، له به‌ر هه‌رهۆکارێک بێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی نیشتنی ئه‌م خوێیانه‌و دروستبوونی کریستال و پاشان له ئه‌نجامی که‌ڵه‌که‌بوونی کریستاله‌کان به‌رد دروست ده‌بێت له‌ناو ڕێڕه‌وی میزه‌ڕۆدا.
زۆربه‌ی کات به‌رده‌کان له‌ناو گورچیله‌کاندا دروست ده‌بن و پاشان ده‌خزێنه خواره‌وه بۆ ناو بۆری حالب و پاشان بۆ ناو میزاڵدان.
جۆره‌کانی به‌ردی گورچیله
به‌ردی گورچیله‌چه‌ند جۆرێکه به‌پێی پێکهاته‌و قه‌باره و شێوه‌کانی .
به‌ردی گورچیله له‌چی دروست ده‌بێت؟
چه‌ند هۆکارێکی جیاواز هه‌یه که ده‌بێته هۆی دروست بوونی به‌رد له گورچیله‌کاندا :
۱.کاتێک که رێژه‌ی خوێکانی کالسیۆم و ئوگزاله‌یت و یوریا له ڕاده‌ی ئاسایی زیاتر ده‌بێت له ناو میزدا هه‌ندێک له‌م خوێانه ده‌نیشن و ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی دروست بوونی به‌رد که به تێپه‌ڕینی کات قه‌باره‌که‌ی گه‌وره ده‌بێت.
۲.له کاتی بوونی هه‌ندێ به‌کتریا له‌ناو گورچیله‌دا ده‌بنه هۆی تێکچوونی هاوسه‌نگی ترشی و تفتی و له ئه‌نجامدا نیشتنی خوێه‌کانی که ده‌بنه هۆی دروست بوونی به‌رد.
۳.هه‌ندێ چاره‌سه‌ری کیمیایی بۆ شێرپه‌نجه ده‌بنه هۆی دروست بوونی به‌رد.
۴.هه‌ندێ نه‌خۆشی بۆماوه‌یی .
نیشانه‌کانی به‌ردی گورچیله چین؟
۱. ئازاری که‌له‌که و ناو سک .
۲.له‌رز و تا و رشانه‌وه .
۳.بێهێزی و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن.
۴.بوونی خوێن له میزدا .
۵.له‌وانه‌یه که‌سێک بۆ چه‌ند سالێک به‌ردی هه‌بێت و هیچ نیشانه‌یه‌کی نه‌بێت و له کاتی پشکنین بۆ نه‌خۆشیه‌کی تر ده‌زانرێت که که‌سه‌که به‌ردی هه‌یه.
له چی کاتێکدا سه‌ردانی پزیشک ده‌که‌یت؟
۱.له کاتی بوونی ئازار له که‌له‌که و به‌شی پێشه‌وه‌و دواوه‌ی سک .
۲.گۆڕانی ڕه‌نگی میز بۆ سوور یان قاوه‌یی.
۳.له‌رز و تا و نه‌مانی ئاره‌زووی نان خواردن و دڵ تێکهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه.
۴.که‌سه‌که پێشتر به‌ردی هه‌بووبێت.
۵.ئه‌وکه‌سانه‌ی چاره‌سه‌ری درێژ خایه‌ن وه‌رئه‌گرن بۆ شێرپه‌نجه یان رۆماتیزمه یان دالملوک یان هه‌وکردنی درێژخایه‌نی گورچیله.
۶.که‌سی ده‌ره‌جه یه‌کی به‌ردی گورچیله‌ی هه‌بێت یان له خێزانه‌که‌یاندا چه‌ند که‌سێک به‌ردی هه‌بێت.
له‌کاتی سه‌ردانی پزیشکدا ئه‌و پشکنینانه چین که بوت ده‌کرێن:
۱.پشکنینه(فه‌حسی) میز و خوێن.
۲.سۆنۆگرافی(سۆنه‌ر)
۳.وێنگرتن به تیشک اX-Ray که چه‌ند جۆرێکه.
۴.تیشکی ته‌نوری CT-SCAN
له‌وانه‌یه ئه‌م پشکنینانه هه‌موویان له یه‌ک کاتدا ئه‌نجام بدرێت یان ته‌نها هه‌ندێکیان.
چاره‌سه‌ری به‌ردی گورچیله چیه؟
۱.ئه‌گه‌ر به‌رده‌که زۆر بچوک بێت و تازه دروست بووبێت ده‌توانرێت ته‌نها به چاوه‌ڕوانی و زۆر ئاوخواردنه‌وه‌و پارێزی خواردن چاره‌سه‌ر بکرێت.
۲.ده‌رمان که ده‌بێته هۆی گۆڕینی خه‌ستی و ترشی و تفتی میزه‌که و توانه‌وه‌ی هه‌ندێ جۆری به‌رد .به‌ڵام هه‌ندێک به‌رد که قه‌باره‌یان گه‌روه‌بێت یان هه‌ندێ جۆری به‌رد سوودنابێت له ده‌رمان.
۳.نه‌شته‌رگه‌ری :که به نازوور یان به نه‌شته‌رگه‌ری کراوه (واته به ته‌قه‌ڵ)
۴.شکاندنی به‌رد به ئامێری به‌رد شکاندن.
ئه‌و خواردنانه چین که نابێت که‌سی تووش بوو به رد پارێزیان لێبکات؟
۱.خوێ ی چێشت .
۲.چه‌وری ئاژه‌ڵی .
۳.خواردنه‌وه‌ی گازی وه‌ک کۆلا و ئه‌فرا و بیبسی
۴.بۆ هه‌ندێک جۆر به‌رد نابێت چا و قاوه زۆر بخۆیته‌وه.
به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی ئاو به ڕێژه‌ی زیاتر له کاتی ئاسایی سوودی هه‌یه چونکه ده‌بێته هۆی ڕوونکردنه‌وه‌ی میز و ڕێگری کردن له نیشتنی خوێیه‌کان.