لەبارچوون - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 4 مايو 2018

لەبارچوون

لەبەر بارچوون ( Abortion )

پێناسەیەکی لەبارچوون.
لەبارچوون بریتییە لە نەمانی دووگیانی و دانانی کۆرپەلە
بەبێ هۆیەکی دیاریکراو لەماوەیی ( 22- 20 ) هەفتەی دووگیانی، لەبارچوون بە یەکێک لە ماک و ئالۆزییە باوەکانی
دووگیانی دادەنرێت، نزیکەی ( 20% )ی دووگیانییەکان تووشی لەبارچوون دەبن لەسەرەتا ژنەکە تووشی خوێ دانان و خوێن لەبارچوون دەبێت، نزیکەی حالەتێک لە چوار حالەتی دووگیانی تووشی نەزیف بوون (bleeding ) دەبێت، وە بەداخەوە لە ( 50% ) هۆکارەکانی لەبارچوون نەزانراوە.

بۆچی لەبار چوون ڕوو دەدات؟
بەهۆی چەندین هۆکاری جیاوازەوە ئەم حالتە ڕوودەدات
لێردا باوترینیان باس دەکەین

1. گرفت لە کۆرپەلەدا وەک ( هەلەی کرۆمۆسۆمەکان، هەلەی دابەش بوون ودرووست بوونی ئەندامەکان )

2. گرفت لەڕەحمی ئافرەتەکە وەک ( گرێی ماسوولکەی دیواری ڕەحم، گەورەبوون وشل بوونی ماسولکەکانی بۆڕی ملی ڕەحم )

3. گرفت لە دروست بوونی هۆڕمۆنەکاندا.

4. ئیمیونۆلۆجی واتە ( مەناعە ) کە لەشی ئافرەتەکە کۆرپەلە بە خەتەر دەزانێت لەسەر ژیانی ئافرەتەکە بۆیە
تەقەبولی ناکات و لەناوی دەبات.

5. ئیلتیهاب ( زۆری ئیلتهاب دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی و لەناو چوونی کۆرپەلە.

6. ڕەنگە پیاو هۆکار بێت.
ئەگەر پیاو هۆکار بوو ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ جۆریەتی تۆوی پیاوەکە، لێردا باس لەژمارە و چالاکی تۆوی پیاو ناکەین
بەلکو نەوعی تۆوی پیاوەکە ئایا زەعیفە یاخود توانای پیتانی هەیە لەگەڵ هێلکە، جۆری خوێنی پیاو کە جۆری خوێنی ئافرەت ناتوانێت تەعەمولی لەگەڵ بکات وە لەشی ئافرەتەکە هەڵدەستێت بەدروستکردنی ( anti body ) 
دژە تەن دژی جۆری خوێنی پیاوەکە،ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوچونی کۆرپەلە چونکە هەلگری جۆری خوێنی پیاوەکەشە.

دوو جۆر لەبارچوونمان هەیە ،

یەکەم ( spontaneous ) ( لەبار چوونی خۆیتی )
واتە لەبارچوون بێ ئەوەی هۆکاری دەرەکی هەوڵ بدات بۆ لەباربردنی 

دووەم ( induction ) واتە بەهۆی دەرەکی هەولدەدرێت بەلەباربردنی ، کە پێی دەوترێت لەبار بردنی نا سەڵامەت،
کەزۆر لەئافرەتان خۆیان هەوڵی لەبەر بردن دەدەن کە کاریگەری زۆر خراپ لەسەر ئافرەتەکە بەجێ دەهێلێت 
وەک ( خوێن بەربوون، ژهراوی بوونی خوێن ) زۆر جار لەدەرەوەی چاودێریه تەندروستیەکان دەکرێت، لەبار بردنەکە کەسانی ناشارەزا ئەنجامی دەدەن،کە ئامێری نەشیاو بەکاردێت وەئەم ئامێرانە پاک نین یان بەهەلە بەکاردێن کە مەترسی زۆر لەسەر ئەندامەکانی ئافرەت جێ دێلێت وەک ( کون بوونی منداڵدان و میزلدان، کون بونی ڕیخۆلە ) ئاکامە خراپەکانیشی دوایی دەردەکەوێت وەک

- نەزۆکی.

- بوونی التیهابی هەمیشەیی.

- تێکچوونی سوری مانگانە یان کەم بوونی یان زیاد بوونی.

هۆکارەکانی لەبار چوون چین؟

1. نەخۆشیە زگماکییەکان لە کۆرپەلە، زۆربەی کات دایکەکە
لەسێ مانگی تەمەنی دووگیانی کۆرپەکەی لەبار دەچێت
چونکە کۆرپەکە نەخۆشییەکی زگماکی هەیە، هەرچەندە تەمەنی دایک لە35 ساڵی بەسەرێ بێت ئەگەری لەبار چوون زیاتر دەبێت.

2. هۆکارەکان لەدایک، لەبارچوونی کۆرپەلە لەچوار مانگی یەکەم هەتا شەش مانگ لەوانەیە زیاتر بەهۆی نەخۆشیەک بێت کە پەیوەندی بەدایکەوەیە،نمونە وەک

- نەخۆشیە دڕێژخایەنەکان وەک ( نەخۆشی شەکرە، بەرزبوونی فشاری خوێن، نەخۆشیەکانی گورچیلە، نەخۆشی غودەی دەرەقی، 

- هەوکردنە ناوەکیەکان،وەکو سۆریەکی ئەلمانی ( Measles German ) مایکۆپلازما ( Mycoplasma ) 
هەوکردنەکانی تری لەناوەوەی ئەندامی زاوزێ.

- نەخۆشییە تێکچووەکانی زگماکی لەمنداڵدان و کۆئەندامی
زاوزێی مێیینە بۆ نمونە ( نەخۆشییە زگماکییەکان لە منداڵدان، گرێیە لیمفییەکانی منداڵدان، لاواز بوونی ماسوولکەکانی ملی منداڵدان، ناتەواوی لە ویلداش )

3. هۆکاری تر، بەتایبەت هەندێک جۆری دەرمان، کافایین
خواردنەوە کحولیەکان( مەی ) وە زۆربەی مادە هۆشبەرەکان زیانی زۆریان هەیە و هۆکارن بۆ لەبارچوون.

4. لاوازی منداڵدان دەبێتە هۆی زوو لەبارچوون تایبەت لە
سێ مانگی سەرەتا.

5. شازی کڕمۆسۆمەکان 60% ڕوو دەدات لەحالەتی لەبارچوونی درەنگ ئەمەش مەترسیدارە بۆ ژنان.زۆربەی جاریش لەتەمەنی 30ساڵی تاکو تەمەنی 40 ساڵی هەیە.

6. ترشی ئەمینی و گۆڕان لەهۆڕمۆنەکان هۆکارن بۆ لەبارچوون تایبەت لەبارچوونی درەنگ وەخت واتە لەمانگەکانی کۆتایی دووگیانی.

7. هێرشی وێلاش، وێلاش بەرپرسێکی گەورەیە وهۆکارێکە
بۆمانەوەی منداڵ لەناو منداڵداندا ئەگەر خانەکانی بەرگری
هێرشیان کردە سەر وێلاش دەبێتە هۆی مردنی منداڵەکە.

8. هەلگرتنی شتی قورس زۆرجار هەلگرتنی شتێک لەتوانای کەسی دووگیاندا نیە قورسایی دەکەوێتە سەر منداڵەکەو دەبێتە هۆی لەبارچوون.

9. سگپڕی دەرەکی ( خاریج رحم ) ( ectopic pregnancy ) (حمل عنقودی) ئەم جۆرە دووگیانیە لەدەرەوەی رحم درووست دەبێت لە شێوەی ووشیە ترێ 
بەڵام لەڕاستیدا ئەمە کۆرپەلە نیە تەنها پارچە گۆشتێکە لەشێوەی ووشیە ترێ.

نیشانەکانی لەبارچوون چین؟

1. نەزیف بوون، هاتنە خوارێی خوێن لەوانەیە چەند پشکێک بێت یان زۆر بێت بڕی خوێن بینینەکە جاری واهەیە خوێنەکە کلۆیە یان پارچە پارچە بێت.

2. ئازاری زگ، بنی زگ ئازارێکی زۆر تووند دەیگرێت جاری واهەیە بروسکە جاری واش هەیە ئازارەکە بەردەوام دەبێت
و بگوازرێتەوە بۆپشت.

3. نەمانی نیشانەکانی دووگیانی، بۆنمونە ( هێلنج و ڕشانەوە، گۆڕانکاریەکان لەمەمک وەک ئازار یان ئاوسان ) نامێنت.

4. سەر سووڕان و بێ هێزی.

5. زۆر میزکردن، لەکاتی میزکردنەکەش ئازار و سوتانەوەی لەگەڵە.

6. قورسی ناو لەش، کاتێک منداڵ دێتە خوارێ کەسی دووگیان هەست بەقورسی ناو لەشی دەکات، هاتنە خوارێکە دەکەوێتە ناو لەش و پالە پەستۆ درووست دەکات.

پشکنینەکان چین؟

1. مێژووی دووگیانی وەردەگیرت، لە هەموو حالتەکانی لەبارچون پزیشک چیرۆکی لەبارچوونەکە لەنەخۆشەکە وەردەرێت.

2. پشکنینی پزیشک کە لەڕێگەی دامێنی نەخۆشەکە، تەنانەت هەندێ جار ناو بینینی منداڵدان بەکاردێت
بۆ بینینی ملی منداڵدان .

3. پشکنینی تاقیگەیی ( Lab Tests ) 
پشکنینەکان لە خوێن، وەرگرتنی نمونەیەک لە خوێنی نەخۆشەکە بۆ کردنی پ