(كەمخوێنی)🔰
-كەمخوێنی كاتێك دروست دەبێت كە ژمارەی خرۆكە سوورەكان یان برِی هیمۆگلۆبین لە خوێندا كەم دەبێتەوە.. خرۆكە سوورەكان و هیمۆگڵۆبینی ناویان،پێویستن بۆ هەڵگرتنی ئۆكسجین لە سیەكان و گواستنەوەی بۆ خانەكانی لەش، ئەگەر ئەم ئۆكسجینە پاكەیان پێنەگا ئەوا زۆر بە خراپی زیانیان پێدەگا و دوور نیە لەناوبچن🤕.
هۆكارە سەرەكیەكانى كەم خوێنى بریتین لە: كەمى ئاسن، كەمی ڤیتامین بى ١٢، نەخۆشیە بۆماوەكان(سالاسیمیا، نەخۆشی پاقلە، نەخۆشی خرۆكەی داسی)،خوێن بەربوونی گەدە، زۆری خوینى سووری مانگانە، نەخۆشیە درێژخانەكان (شیرپەنجەكان، سستى گورچیلە، ڕۆماتیزمە، شەكرە، هەوكردنى درێژخایەن، نەخۆشی گەنم)، شێرپەنجەى خوێن و شێرپەنجەى لیمفاوى، لەكاركەوتنى مۆخى ئێسقان و كاریگەرى لاوەكى هەندێ دەرمان💊.
-هەرچەندە نیشانەكانی كەمخوێنی بەپێی جۆری كەمخوێنیەكە دەگۆرِێ، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی هەندێ نارِەحەتی هاوبەش هەیە، كەسەكە لەوانەیە تووشی دڵە كوتێ و ئازاری سنگ و بێهێزی و زوو هیلاكبوون ببێت😔، نەخۆشەكە لەوانەیە سەری بێشێت و سەری گێژبخوات بەتایبەتی ئەگەر لەپرِهەڵسێ، تەنگەنەفەسیش یەكێكی ترە لە نارِەحەتیەكان.. كەمخوێنی لەوانەیە وا لە كەسەكەبكات كە كێشەی هەبێت لە بیر وهۆش و تەركیزی🤔.. سرِبوون و ساردی ومێروولەكردنی پەنجە و دەستەكانیش لەوانەیە دروست بێت، ئەگەر كەمخوینی چارەسەر نەكرێ لەوانەیە ببێتە هۆى سستى دل💔.
-بۆ دەستینشانكردنی كەمخوێنی،پزیشكی پسپۆرپشكنینى سریرى بۆ نەخۆشەكە دەكات كە تیێبینی سپی هەڵگەرانی پێست و دابەزینی فشاری خوێن و خێرا لێدانی دڵ دەكات، لەگەل هەندێ نیشانەی تریش كە تایبەتە بە هەندێ جۆری كەمخوێنی..
📝هەندێ پشكنینی تاقیگەیی دەكرێ بۆ دیاریكردنی كەمخوێنی و دیاریكردنی جۆری كەمخوێنی،وەكو: -پشكنینی رێژەی خوێن بۆ دڵنیا بوون لە كەمخوێنی و زانینی سەختی حاڵەتەك - پشكنینی رێژەی ئاسن و ڤیتامین بی 12 و ترشی فۆلیك لە خوێندا🔬. -پشكنینی مۆخی ئێسك جگە لەوانەش هەندێ پشكنینی تر دەكرێ بۆ دەستنیشانكردنی ئەو نەخۆشیەی بۆتە هۆی كەمخوێنیەكە..
-بۆ چارەسەركردنى كەم خوێنى پێویستە ئەو خواردنانە زۆر بخورێت كە ماددەى ئاسن و ڤیتامین بی ١٢ لە خوێندا زیاددەكەن وەكو:جگەرى حەیوان ،گۆشت🍗 (گۆشتی سوور، مریشك، ماسی🐟)،هێلكەى كولآو🍳،كەرەوز، سپیناخ، قارچك، زەیتون ،پەتاتەى كولآو ،خورما، پاقلەمەنیەكان (نیسك🍲، فاسۆلیا، نۆك،)، چەرەزات( ناوكەكولەكە، فستەق، گازۆ، گوێز)، میوە( قەیسى ، هەنجیر، مێووژ، شووتى🍉).
وا باشە دوای نان خواردن ڕاستەوخۆ ☕️چا نەخۆرێتەوە بۆ ئەوەی سوود لەو ئاسنە ببینرێ كە لە ژەمە خۆراكیەكەدا هەیە.
🚑بۆ حالەتی كەمخوێنی سەخت، پزیشكی پسپۆر بە دەرمانی تایبەت و دەرزی💉 و پێدانی خوێن چارەسەری حالەتەكە دەكات، ئەمە جگە لە چارەسەركردنی ئەو نەخۆشیەی بۆتە هۆی كەم خوێنیەكە👈.
