چەند ڕێنماییەک بۆ دایکان و باوکان لەبارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی #گەشکە لە کاتی ڕوودانیدا:
لە کاتی گەشکەدا پێویستە چی بکەین؟
لە کاتی گەشکەدا پێویستە ئەو کارانە کە لە خوارەوە باسکراوە بیان کەین بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە ئازاردان و برینداربوونی منداڵەکە:
۱-ئەگەر منداڵەکە بە وەستانەوە بوو یان لە شوێنێکی بەرز بوو پێویستە بە هێواشی و ووریاییەوە بیخەینە سەر ئەرزیەکی تەخت و پارچە پەڕۆیەکی نەرم و تەخت بخەینە ژێر سەری.
۲- پێویستە هەموو شتێک کە لە دەوروبەریەتی لاببەین بۆ ئەوەی لە کاتی گەشکەدا زیان بە منداڵەکە نەگەیەنێت.
۳-هەوڵ بدە منداڵەکە بخەیتە سەرلا بۆئەوەی هەموو ئەو لیک و دەردراوانەی دەمی بێتە دەرەوە لە دەمی.
٤-پێویستە بە هیچ شێوەیەک فشار لەسەر لەشی منداڵەکە بەکار نەهێنیت ، بەتایبەتی دەمی منداڵەکە چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی شکانی ددان یان دەرچونی قۆڵی منداڵەکە.
٥- لە کاتی گەشکەدا نابێت منداڵەکە زۆر بجوڵێنیت یان سەرەوخوار بیگریت.
٦-لە کاتی گەشکەدا پێویستە بەووردی سەرنجی ئەو شتانە بدەیت بۆ ئەوەی بتوانیت دواتر بۆ پزیشکەکەی باس بکەیت :
ا-چۆنیەتی جوڵەی منداڵەکە لە کاتی گەشکەدا.
ب-گەشکەکە چەندی خایەند.
ج-پێش ئەوەی منداڵەکە گەشکە لێی بدات هەڵسوکەوتی منداڵەکە چۆن بوو.
د-یەکسەر دوای گەشکە منداڵەکە چی لێهات، خەوت بۆ ماوەیەک؟ ، میزو پیسایی کرد بە خۆیدا؟
ها-سەرنجی منداڵەکە بدە بزانە لە کاتی گەشکەکەدا تووشی هیچ برینداریەک بووە.
لە دوای ئەوەی منداڵەکە گەشکەکەی وەستا پێویستە چی بکەین:
۱- ئەگەر لە کاتی گەشکەکە نەمان توانی بوو بیخەینە سەرلا ئەوە پێویستە دوای نەمانی گەشکەکە بیخەینە سەرلا.
۲-پێویستە جوان سەرنجی بدەین بۆ هەر برینداریەک.
۳-ئەگەر هەستت کرد هەناسەی بە گرانی بۆ ئەدرێت و شتێک لە ناو دەمی هەیە پێویستە زۆر بە ووریاییەوە پەنجە بخەیتە دەمیەوەو هەموو شتێکی ناو دەمی لاببەیت.
٤-ئەگەر هەستت کرد جلەکانی تەسکەو فشار لەسەر مل و قەدی دروست ئەکەن پێویستە بۆی فراوان بکەیت .
٥-نابێ هیچ خواردن و خواردنەوەیەک بدەیتە منداڵەکەکەت تا دڵنیا ئەبیت لەوەی کە هۆشی بە تەواوی گەڕاوەتەوە.
٦- لەگەڵ منداڵەکەت بمێنەرەوە تا دڵنیا ئەبیت کە هۆشی بە تەواوی گەڕاوەتەوە.
بە هیوای سەلامەتی منداڵە چاو گەشەکان.
تکایە ئەگەر سوودت لێی بینی شەیری(share) بکە بۆ ئەوەی دایک و باوکی تریش سوودی لێ ببینن