ئەو حەپانەی لەوانەیە بەخواردنی مناڵ بکوژێ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 4 مايو 2018

ئەو حەپانەی لەوانەیە بەخواردنی مناڵ بکوژێ

(یەك دەنكە حەب لەوانەیە منداڵەكانمان بكوژێت)
بەشی یەكەم.
ئەو نووسینە باسی ئەو دەرمان و ماددانە دەكا لە منداڵان كە ژەهراوی بوونیان بە بڕێكی كەم لەوانەیە ببێتە هۆی مردن , ئەمەش لە زانستی پزیشكی ناسراوە بە (one pill can kill) بە مانای ئەوەی لەوانەیە یەك دەنكە حب منداڵێكی كێش دە كیلۆ (10كگم)یی بكوژێ:
1. دەرمانەكانی چارەسەریی پالەپەستۆی خوێن وەك –گرۆپی beta blocker : لەوانەش حەبی كۆنكۆر (بیسۆپرۆلۆل) و میتۆپرۆلۆل و ئیندیڕال و .... كە دەبنەهۆی دابەزینی پەستانی خوێن و كەم بوونی ترپەی دڵ و دابەزینی شەكرە .وە هەروەها حەبەكانی دیلتیازیم و ئایزۆپتین و ئەدەلات كە بە گروپی (calcium Chanel blocker ) ناسراون و دەبنەهۆی دابەزینی كتوپڕی پەستانی خوین و ترپەی دڵ. ئەو دەرمانانەش زۆر بەربلاون لە زۆربەی مالەكان دا هەیە بەهۆی بەربلاوی نەخۆشی بەرزی فشاری خوینز
2. دەرمانەكانی چارەسەری شەكرە وەك حەبی ئەمایریل و دائۆنیل و دامایكرۆن كە بە گۆوپی (sulfonylurea) ناساون و بۆ چارەسەری جۆری دووەمی شەكرە بەكاردین و دەبنەهۆی دابەزینی توندی ئاستی شەكر لەخویندا و سەرسوران و تەنانەت لەهۆش خۆچوونیش. ترسناكی ئەو دەرمانانە لەوەدایە لەوانەیە كاریگەریەكانی دوابكەوێ بۆ دوای 24 كاتژمیری یەكەمی خواردنی . بۆیە ئەگەر منداڵك لەو حەبانەی بەهەڵە خوارد دەبی هەر دوو كاتژمێر جاریك پشكنینی ڕێژەی شەكری بكرێ هەتا ئەگەر هیچ نیشانەیەكیشی نەبی.
3. دەرمانەكانی دژە خەمۆكی گروپی (Tricyclic antidepressant) وەك ئەنافرَانیل و تۆفرَانیل و تریبتیزۆل , ئەمانە لە بنەڕەتدا بۆ نەخۆشی خەمۆكی بەكاردین بەلام چەندین بەكارهێنانی پزیشكی تریشیان هەیە وەك چارەسەری نەخۆشی لاسەرئێشەو ئازاری قاچی شەكرە و ... و بۆیە زۆر بەربڵاون لەماڵەكانماندا , ژەهراوی بوونی منداڵ بەو دەرمانانە دەبتەهۆی دابەزینی فشاری خوین و گەشكەگرتن و لەهۆش چوون و ناڕێكی ترپەی دڵ و تەنانەت وەستانی دڵ و كۆئەندامی هەناسە . 
4. دەرمانەكانی چارەسەری نەخۆشیە دەروونیەكان (Antipsychotics) وەك ئەوانەی لە چارەسەری شیزۆفرینیا بەكاردێن , وەك هاڵۆپریدۆڵ و كویتاپین و كڵۆزاپین و ڕیزپریدۆن و ... ئەمانەش لەكاتی ژەهراوی بوون چەندین نیشانەو كاریگەریان هەیە وەك مل رەقبوون و گەشكەو لەهۆش چوون و ناڕێكی ترپەی دڵ و چەندین كاریكەری تریش.
5. دەرمانە ئازار شكێنەكانی وەك ترامادۆڵ و مۆڕفین ئەوانەش ئەگەر دوور لەلایەنی پزیشكیەوە بەكاربێن دەبنە مادەی بێهۆشكەر , ڕوودانی ژەهراوی بوونی منداڵان بە تراماڵ زۆر ڕووی لەزیادبوونە بەهۆی بەربڵاوی بەكارهینانی ئەو حەبە لەلایەن كەنجان و حەب خۆرەكان بەشێوەی نایاسایی.
ئامادەكردن و وەرگێڕانی :د.كاروان یاسین محمد
پسپۆڕی پزیشكی فریاكەوتن
بە سوپاسەوە وەرگیراوە لەپەیجی د. (أسامە عرفە استشاري طب الأطفال و حديثي الولادة )
دوای روخسەت وەرگرتن بۆ وەرگێڕانی بۆ زمانی كوردی .