نەخۆشی تالاسیما چیيە و چۆن مرۆڤ توشیدەبێت؟
تالاسیما یەكێكە لەو نەخۆشییە درێژخایەنانە كە بەهۆی بۆماییەوە مرۆڤ توشی دەبێت، پزیشكێكی پسپۆڕیش ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم نەخۆشیە دوو جۆری هەیە:
نەخۆشی تالاسیما كەمخوێنی بۆماوەییە، لە دایك و باوكەوە بۆ منداڵان دەگوازرێتەوە، هەر كۆرپەلەیەكی ئاسایی لە سكی دایكدا خڕۆكە سورەكانی بە جۆری F دادەنرێت، كاتێك لە دایك دەبێت دەگۆڕێت بۆ جۆری A، بەڵام لە منداڵانی توشبووی تالاسیمیا جۆری F دەمێنێتەوە و ناگۆڕێت بۆ جۆری پاش لەدایكبوون.
نیشانەكانی نەخۆشی تالاسیما:
- هیلاك و بێهێزبوونی زۆر.
- تێكچوونی ڕەنگ و زەرد هەڵگەڕانی پێست.
- گەشەی ئێسكەكانی دەموچاو بە شێوەیەكی ناسروشتی.
- لاوازی گەشە و ئاوسانی سك.
- تێربوونی ڕەنگی میز.
پاش لەدایكبوون منداڵانی توشبووی تالاسیما پێویستە بەردەوام خوێنیان تێبكرێت، كەسی گیرۆدە ئەگەری ئەوەی هەیە هەڵگربێت، ئەگەری ئەوەشی هەیە توشبووبێت.
چۆنیەت چارەسەركردنی نەخۆشی تالاسیما:
- پێدانی خوێن.
- پێدانی مۆخی ئێسك.
- چارەسەری دەرمانی.
- نەشتەرگەری لابردنی سپڵ و زراو.
كەسی توشبوو تەنها لە پشكنیندا دەردەكەوێت كە تالاسیمای هەبێت و ئەگەری ئەوەشی هەیە كەمخوێنییەكی كەمی هەبێت، بەڵام تالاسیمای قورس لە شەش مانگی سەرەتای ژیانیەوە دەردەكەوێت و بۆ هەموو ژیانی پێویستی بە خوێن دەبێت.