منداڵ کە لەدایک دەبێت چۆن بزانین تەندروستی باشە؟
منداڵ کە لە دایک دەبێت گەر ٣٧ هەفتەی تەواو کردووبوو (مانگی خۆی تەواو کردووبوو) دەبێت بەم شیوەیە بێت :
١. کێش : ٢.٥ کیلۆ بۆ ٤ کیلۆ
٢. درێژی : ٥٠ سم
٣. قیاسی چوارچێوەی سەری : ٣٣ سم بۆ ٣٧ سم
٤. شیر باش بخوات , باشترین شیر شیری دایکە
٥. لێوی و زمانی شین نەبێتەوە, ئاسایە قاچ و دەستی شین بێتەوە بەشەرتێ زمان و لێوی شین نەبووبێتەوە.
٦. لە ٢ رۆژی یەکەمی تەمەن منداڵ دەبێت پیسی بکات , گەر لەو ماوەیە پیسی نەکرد دەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت. پیسی منداڵی ساوا سەرەتا سەوز یان رەشە دووای چەن رۆژێ رەنگی ئاسایی دەبێتەوە.
٧. منداڵی ساوا دەبێت رۆژانە چەن جارێ میز بکات دایبیەکەی بخوسێنێ لە میز.
٨. لە رۆژی یەکەمی تەمەن منداڵ نابێت زەردووی هەبێت , لە دووهەم رۆژی تەمەن زەردووی ئەگەری هەیە دروست بێت (لە پۆستێدا باسی زەردووی منداڵی تازە لە دایک بوو دەکەین)
٩. ناوکی منداڵ لە ١٠ رۆژی یەکەمی تەمەنی لێئەبێتەوە بەڵام ئەگەری هەیە تا ١ مانگ بمێنێتەوە , بەڵام گەر هەر لێنەبووەوە دووای ١ مانگ دەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت.
١٠. منداڵ یەکسەر دووای لە دایک بوون دەبێت دەرزی ڤیتامین K بۆ بکرێ بە بڕی ١ ملگم لەسەر رانی ئەدرێ. ئەم دەرزیە لە هەموو خەستەخانەێکی منداڵ بوون دەکرێ , تکایە دایکان و باوکان گەر منداڵتان بوو ئاگاتان لەم دەرزیە بێ پرسیار بکەن لە پزیشکرکان بزانن بۆی کراوە. ئەم دەرزیە بۆ ئەوە دەکرێ بۆ ئەوەی منداڵە ساواکە توشی خوێن بەربوون نەبێت دووای لە دایک بوون..
ئامادەکردنی :
د. ئاکۆ کریم جلال زەنگەنە
پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان
د. پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان