ئێکسپایەر expire ماوە بەسەرچوون ی دەرمان چییە ؟
٭ ئەو بەروارەیە کەوا کۆمپانیای دروستکردنی دەرمانەکە دایدەنێت و پاش ئەو بەروارەش هێز و کارکردنی دەرمانەکە بەرەو کەمی دەچێت ( واتە کار دەکات بەڵام هێز و توانای کارکردنی مانگ لە دوای مانگ دوای بەرواری ئێکسپایەر (ماوە بەسەرچوون) بەرەو کەمی دەچێت).
٭ هەندێک جۆر دەرمان کەوا لە نێو بوتڵ ، قنینة ، و بۆکسی تایبەت داندراوە، لەسەری نووسراوە بۆ چەند ماوە بەکاربێت. بۆ نموونە: شەرابی تۆز پاش گرتنەوەی بە ئاو تەنها بۆ دوو هەفتە بە کار دێت.
٭ زیاتر لە ۸۰٪ دەرمانەکان پاش ئێکسپایەربوونیان ، ماوە بەسەرچوونیان، بە ٦٦ مانگ ( زیاتر لە ٥ ساڵ ) هەر چالاکن و کاردەکەن و ئەکتیڤن بۆ ئەو ئەنجامانەی بۆی دروستکراون. لەو دەرمانانەی کەوا پاش چەندین ساڵ هەر بە چالاکی دەمێننەوە ئەوانەن: ئەموکسیل ، سیپرۆفلۆکساسین ، دیفینهایدرامین و مۆرفین.
٭ ئەگەر دەرمان لە شوێنی گونجاو لە پلەی گەرما و شێ و ڕوناکی دانەندرێت ئەوە ئەگەری هەیە بە ماوەیەکی کەم تێکچێت پێش ئێکسپایەربوونی (ماوە بەسەرچوونی).
٭ ژمارەیەکی هەرەزۆری دەرمانەکان نابنە ژەهر و هیچ زیانێکیان نیە ئەگەر بەکاربێن پاش ماوەی ئێکسپایەربوونیان بە پێی گشت ئەو ڕیپۆرت و توێژینەوانەی کراون لەسەر بەکارهێنانی دەرمان جگە لەتێتراسایکلین ، ئەو جۆرەش ئێستا کەمبۆتەوە لە بازاڕ.
٭ باشتروایە ،شروبەکان بە گشتی و دەرزیەکان ئەگەر بە ڕوونی نەماو لێل بوو وە دژە بەکتریاکان بەکار نەهێنرێن . دژە بەکتریاکان هێزیان کەم دەبێتەوە و ئەگەری هەیە بەکتریاکە بەرگری دژی پەیداکات.
٭ هەروەها هەر یەک لە: ئێپینفرین ، ئینسۆلین ، دەرزی کوتان و ئەنجسید ی بن زمان باشترە فڕێدرێت دوای بەرواری ئێکسپایەربوونیان (ماوە بەسەرچوونیان).
٭ دەرمانەکانی حاڵەتە کت و پڕەکان و ترسناکەکان و ئەوانەی ژیان لە مەترسیدادەنێن پێویستە پێش ماوە بەسەرچوونیان، ئێکسپایەربوون بەکاربێت.
دەرمانی حاڵەتە سووک و ناوەندیەکان تا ڕاددەیەک سەلامەتە بەکارهێنانیان ئەگەر هاتوو هیچ چارەسەریەکی ترت نەبوو.
بۆیە ، ناتوانین بڵێن دەرمانی ماوە بەسەرچوو ،ئێکسپایەڕ دەبێتە هۆی مردن یان گەیاندنی زیانێکی گەورە بە نەخۆش.
لەگەڵ ئەوەشدا بە یاسا، نابێت دەرمانی ئێکسپایەر(ماوەبەسەرچوو) بەکاربێت.
سەرچاوە: drugs.com