ئازارى مه‌مك..
هۆكاره‌كانی دروستبوونی
ئازاری مه‌مك یه‌كێكه له‌و حاڵه‌ته‌ی به‌شێك له‌خانمان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكاری هه‌یه و 50-70% ی ئه‌م ئازاره ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ئه‌مانه‌ش هۆكاره‌كانیه‌تی.
1- ئازاری مانگانه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌سووڕی مانگانه‌وه هه‌یه‌و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك یان هه‌فته‌یه‌ك پێش سووڕی مانگانه خانمان هه‌ست به‌م حاڵه‌ته ده‌كه‌ن و له‌دوای ته‌واوبونی سوڕی مانگانه هه‌ستكردن به‌م ئازاره كه‌مده‌بێته‌وه به‌هۆی ئاسایی بونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش و ئه‌م ئازاره ئاساییه.
2- جۆری دووه‌م كه‌په‌یوه‌ندی به‌سووڕی مانگانه‌وه نیه هۆكاره‌كانی‌ئه‌مانه‌ن
1- دوو گیانی
به تایبه‌ت له‌سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی خانمان هه‌ست به‌ئازاری مه‌مك ده‌كه‌ن.
2- كاتی شیردان
ئه‌و خانمانه‌ی شیر به‌كۆرپه‌كه‌یان ده‌ده‌ن ئه‌و كاته‌ی شیر له‌سنگیاندا زۆر ده‌بێت توشی ئازار ده‌بێت و ئه‌و كاته‌ش شیر به‌كۆرپه‌كه‌یان ده‌ده‌ن ئه‌وه ئازاریان نامێنێت.
3- ده‌رمان
خواردنی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان وه‌ك حه‌بی مه‌نع و هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چارسه‌ری هۆرمۆن به‌كاردێت و ئه‌و ده‌رمانانه‌ش كه‌چاره‌سه‌ری فشاری خوێن یان نه‌خۆشی دڵ ده‌كه‌ن.
4- جگه‌ره‌كێشان
یه‌كێكی دیكه له‌هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئازاری سنگ كێشانی جگه‌ره‌یه.
5- گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی مه‌مك
ئافره‌ت به‌هۆی گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی سنگیه‌وه توشی ئازاری مه‌مك و شان و مل ده‌بێت.
6- نه‌شته‌رگه‌ری
ئه‌و خانمه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری یان نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی لوی بۆ سنگی كردبێت.
7- هه‌ندێكجار ئازار له‌شوێنێكی دیكه‌وه دێت وه‌ك سنگ و مل و هه‌ردوو قۆڵ و له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ پشكنین.
8- زۆر خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر چه‌وری تیادایه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار له سنگدا.
9- هه‌وكردنی مه‌مك به‌تایبه‌ت دوای منداڵبوون حاڵه‌تێكه به‌شێك له‌و خانمانة توشی ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شیر ناده‌ن ئه‌مه‌ش ئازار له‌مه‌مكدا دروست ده‌كات.
10- ئه‌و خانمانه‌ی كیس و ڕیشاڵ له‌مه‌مكیاندا هه‌یه كه‌پێی ده‌وترێت " مه‌مكی گرۆ گرۆ" هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی سوڕی مانگانه.