&&&& زه‌نگێکی مه‌ترسیدار : به‌ز و چه‌وری ئاژه‌ڵ خواردن و چه‌واشه‌کاری :
&&&& دکتۆره ئه‌مریکیه‌که پۆڵ ڕۆش : باسی چی کردووه :
&&&& نه‌چووه بۆ (مؤتمر عالمی القلب) : نه بانگێش کراوه :
&&&& چه‌وری ئاژه‌ڵ : چه‌وری به‌راز و که‌ره‌ی ئاژه‌ڵیش ده‌گرێته‌وه :
---- ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه بابه‌تێک به ناوی ( چیتر بەزو چەوری ئاژەڵەکان فرێ مەدەن ) له ڕێگه‌ی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ئه‌نته‌رنێته‌وه بڵاوبۆته‌وه که تیا ناوی نوسه‌ری وتاره‌که نه‌نوسراوه و بانگه‌شه بۆ به‌کارهێنانی به‌ز و چه‌وری و دوگی مه‌ڕ ده‌کات و به‌رگێکی ئاینی کردووه به به‌ردا ؛ لام گرنگه ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه بڵاوبکه‌مه‌وه :
--- ئه‌م هه‌واڵه دڕۆیه و پێش سێ ساڵ و نیو بڵاوکراوه‌ته‌وه به زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌و کاته له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئه‌میر سوڵتان بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ به درۆی خسته‌وه و ووتی :
۱ــــ دکتۆره ئه‌مریکیه‌که پۆڵ ڕۆش نه‌چووه بۆ (مؤتمر عالمی القلب) : ته‌نانه‌ت بانگێشیش کراوه ۰
۲ ـــ له‌و موئته‌مه‌ره باسی کولیستڕۆڵ هه‌ر نه‌کراوه‌۰
۳ ــــ زانستی پزیشکی به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌ی زانستی متمانه پێکراو و ته‌جروبه‌ی پزیشکان زیانه‌کانی کۆلیستڕۆڵی خراپی سه‌لماندووه بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و جه‌ڵته و پێویستی به چاره‌سه‌ر و پپارێزی خواردن و وه‌رزش هه‌یه ۰
---- ئه‌و پزیشکه له ساڵی ( ۲۰۰۸ ) دا باس له‌وه ده‌کات که دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵ ڕێگه ناگرێت له نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و جه‌ڵته و ده‌ڵێت به‌کارهێنانی زه‌یتی ڕووه‌کی ئه‌گه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که‌م نه‌کردۆته‌وه ؛ زیاتر ده‌یبه‌ستێته‌وه به قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوکێ وه ؛ له یادمان نه‌چێت خۆی سه‌رۆکی په‌یمانگای ئه‌مریکیه بۆ توێژینه‌وه‌ی قه‌له‌قی و سترێس ۰
---- کاتێ باس له به‌کارهێنانی چه‌وری ئاژه‌ڵ ده‌کات ؛ مه‌به‌ستی که‌ره و به‌ز و چه‌وری ئاژه‌ڵه به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه له‌وانه چه‌وری به‌رازیش ۰
---- کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریکی بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و زانستی خۆراک و ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕێنمیاییه‌کانیان دا باس له که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وریه چڕه‌کان ده‌که‌ن ( نه‌وه‌ک به‌کارنه‌هێنانی ) و داوا ده‌که‌ن که پێویسته بڕی خوراو له ڕۆژێک دا که‌متر بێت له ( % 10 ) ؛ چه‌وریه چڕه‌کان له که‌ره و چه‌وری وبه‌زی ئاژه‌ڵ ( واته مه‌ڕ و ماڵات و به‌راز ) دا هه‌یه ۰
---- زۆربه‌ی پزیشکان کۆکن که کۆلیستڕۆڵی باش زۆر پێویسته بۆ له‌ش و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و جه‌ڵته و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کانی تر په‌یوه‌سته به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کۆلیستڕۆڵی باش و نزمکردنه‌وه‌ی کۆلیستڕۆڵی خراپ و چه‌وریه سیانیه‌کان له خوێن دا به‌یه‌که‌وه نه‌وه‌ک دابه‌زاندنی کولیستڕۆڵ به ته‌نها ۰
---- چه‌ند ساڵێکی زۆره هوشیاری ده‌درێت له مه‌ترسی جۆرێک له چه‌وری تر که پێان ده‌وترێت چه‌وریه گۆڕاوه‌کان ( Trans fats) که له زۆربه‌ی زه‌یتی دروستکراو خواردنی تردا هه‌یه ( له داهاتوودا باسی لێده‌که‌م ) ۰
---- له کوردستان هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن په‌روه‌رده‌کردنی مه‌ڕ و ماڵات به‌ره‌و داڕمانێکی ترسناک ڕۆیشتووه ، له‌وڕگاکان زۆر که‌م بوونه‌ته‌وه ؛ یان کراوه‌نه‌ته باخ یا سووتاون یان وشک بوون ، به‌شی زۆری ئاژه‌ڵ هاورده ده‌کرێن ۰
----- بۆ زانینی زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م بابه‌ته بکه له‌م په‌یجه‌دا ( ڕۆنی ئاژه‌ڵ باشتره یان زه‌یتی ڕووه‌کی ) ۰
---- من چاک ده‌زانم چه‌ندین جۆر فێڵ له زه‌یتی ڕووه‌کی ده‌کرێت له جیهان دا ؛ به‌ڵام به ناچاری به‌کاری دێنم چونکه ئه‌سڵیم ده‌ست ناکه‌وێت و له هی ئاژه‌ڵ باشتره ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی