شێرپەنجەی پرۆستات
هەموو ساڵێك لەزۆربەی ووڵاتاندا مانگی 11 تەرخان دەكرێت بۆ هۆشیاركردنەوەی شێرپەنجەی پیاوان، بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات.
ڕژێنی پڕۆستات بەشێكە لەكۆئەندامی زاوو زێ لەڕەگەزی نێرینەدا، قەبارەكەی هێندەی گوێزێك دەبێت و دەكەوێتە پێش ڕێكە و لەژێر میزەڵدان دایە، كارەكەی بریتییە لە دروست كردنی دەردراوێك، كە سپێرم دەتوانێت تێیدا بجوڵێت.
كێ توشی نەخۆشی شێرپەنجەی پڕۆستات دەبێت؟
1- تەمەن، لەگەڵ چونە تەمەنەوە ئەگەری توشبوون زیاد دەكات.
2- نەتەوە، ئەفریقی-ئەمریكی ئەگەری توشبوونی زیاترە بە ڕێژەی 60٪ بەڵام لەنەتەوەكانی ئاسیا ڕیژەی توشبوون كەمترە.
3- بۆماوەیی، دوو كەسی توشبوو لەخێزاندا ئەگەری توشبوونت پێنج هێندە زیاد دەكات. ئەگەر زیاد لەسێ كەسی توشبوو لەخێزانەكەت دا هەبێت بەدڵنیایی توشی شێرپەنجەی پڕۆستات دەبیت.
4- شێوازی ژیان، قەڵەوی، جگەرە كێشان، خواردنی خۆراكی چەور و كەمی جوڵەی جەستە.