#نەخۆشی_من_چییە؟؟؟؟؟
تکایە بڵاوی بکەنەوە با زۆرترین خەڵک تێبگات....
.
.
.
هاوڵاتی بەڕێز.... دوو جۆر نەخۆش و پێشوازی نەخۆش هەیە لە هەموودونیا و کوردستان
گروپی یەکەم: نەخۆشی حاڵەتی طەواری و ژووری طواري لە شارەکەت
لەم شوێنە تەنها ئەوانە وەردەگیرێن کە سوتان،برینداری،حادیسەی سەیارە، هەناسەتەنگی،نەخۆشیە پڕ مەترسیەکانی سینگ و دڵ و شکانەکانی ئێسک....
لەم بەشە لەکاتی وەرگرتنی نەخۆش #ڕێژەی_مەترسیان پۆلێن دەکرێن بەپێی یاسای پزیشکی بەم شێوەی خوارەوە
یەکەم ئەوانەی هەناسەیان کێشەی هەیە پڕ مەترسیترینن
دووەم ئەوانەی خوێن بەربوونی گەورەیان هەیە
سێیەم ئەوانەی شکاوی گەورە یان ڕووداوێکی گەورەیان بەسەر هاتووە
چوارەم/ئەوانەی نەخۆشیەکی هەناوی بەپەلە یان کێشەیەکیان هەیە کە دەبێ عەمەلیاتی بۆ بکرێت وەک ڕیخەڵۆکە کوێرە یان هەر شتێکی تر...وەک گەشکە شەکرەو حەساسیەی پێست و هتد....
پێنجەم / شکانە سوکەکان و ئازارەکان....
لێرەدا دکتۆر گرنگی زۆرینە بە کەسی یەکەم دەدا با کەسی دووەمیش وجودی هەبێ وە بەهەمان شێوە بۆ ئەوانی تریش
بۆ نمونە نەخۆشێک هەناسەی تەنگە و یەکی تر شکانێکی هەیە هاواری دەگاتە دەرێی نەخۆشخانە لەتاو ئازارەکە!
لێرەدا دکتۆر ناچێت بەلای ئازارەکەوە دەڕوات بەلای کەسی یەکەمەوە کە هەناسەی تەنگە هەرچەندە تۆی هاوڵاتی پێت وایە کە نەخۆشەکەت پێویستی بە یارمەتیە لەبەر ئازار....بەڵام تۆ نازانێ کامە پێویست ترەو بەشەڕکردن و مناقەشە کردن لەگەڵ دکتۆر تەنها کاتی زێڕین لە دکتۆر و نەخۆشی تر دەبەی و نایەڵی ئیشی خۆیان بکەن....
کەم ئازارهەیە لە پزیشکیدا نیشانەی مەترسی بێت بۆیە هەرگیز سەر لە دکتۆرو کارمەند مەشێوێنە لەبەر ئەوەی نەخۆشەکەت ئازاری هەیە دڵنیابە ئەگەر نەخۆشەکەت مەترسی لەسەر بێ بەبێ ئەوەی تۆ شەڕ بکەی یان خۆت توڕە بکەی وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا دکتۆر و کارمەند خۆیان گرنگی پێدەدەن و دەزانن...
ئینجا ئەگەر ئەوەش ڕووبدا رڕێی تێدەچێ بەڵام گەورەترین کێشە ئەوەی کە زۆر جار گرووپی خوارەوە دەیانەوێت پێش گروپی یەکەم بەڕێ بکرێن !
ئەوەی باسکرا حاڵەتی تەواری بوون ئەوەی دەمێنێتەوە نەخۆشی ساردی پێدەگوترێ نمونەی گروپی دووەم :
بەرزبونەوی زەخت و شەکرە و تا و ئازاری گورچیلەو قوڕگ ئێشە و سەر ئێشەو سکچون و ڕشانەوەی کەم و ژانی مەعیدە و بێ تاقەتی و نەبونی شەهیەو سەر سوڕان و هتد
ئەو جۆرە نەخۆشانە دەبێ بڕۆنە استشاریەکان کە دانی بەیانیان هەنە وە ئەگەر ئێوارە داهات کلینیکی ڕاوێژکاری ئێواران هەیە لە بنکە تەندروستیەکان کە تا نزیکی 11ی شەو کراوەن....بەهیچ شێوەیەک نابێ بڕۆنە تەواریەکان و مافی نەخۆشێکی پڕ مەترسی بخۆن بەڵام لە هەندێک شارو شوێن کلینیکی ڕاوێژکاری ئێواران نیە یاخود نەخۆش نەیزانیوە کە دەبێ بڕواتە ئەوێ نابێ بێتە تەواری لەو حاڵەتەدا دکتۆرەکە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی نەخۆشەکە چارەسەر دەکا بەڵامێکی زۆرگرنگ دەبێ سەبر بگرێت. بەهیچ شێوەیەک نابێ لەسەر حیسابی نەخۆشی حاڵەتی تەواری بێ....واتە تا نەخۆشی گروپی یەکەم هەبێ دەبێ گروپە ساردەکە چاوەڕێبکەن.....
هیوادارم بڵاویبکەنەوە زۆرترین کەس سودی لێ ببینێ