&&&& سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ ( چۆک ) : نیشانه‌کانی :
&&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی و چۆنیه‌تی ده‌ست نیشاکردنی :
&&&& تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
&&& به‌شی یه‌که‌م :
--- سهوفانی ئه‌ژنۆ یه‌کێکه له به‌ربڵاوترین جۆره‌کانی نه‌خۆشی سه‌وفان و گرنگترین هۆکاری ئازاری ئه‌ژنۆ داده‌نرێت له جیهان دا ۰ نه‌خۆشی سه‌وه‌فان بریتی له که‌مبوونه‌وه‌ی لینجی نێوان جومگه‌کان و له ئه‌نجام دا کڕکڕاکه‌ی نێوان جومگه ده‌خورێت و ئێسقانه‌کانی جومگه‌که به‌ریه‌یه‌ک ده‌که‌ون و دواتر ڕه‌نگه ئێسکی تازه دروست بێت ۰
&&&& نیشانه‌کانی : له سه‌ره‌تاوه نیشانه‌کانی زۆر که‌من و بۆ ماوه‌یه‌کی کاتین به‌ڵام به تێپه‌ڕ بوونی کات زیاد ده‌که‌ن و دواتر ده‌بنه کێشه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی : له‌وانه :
۱ ـــ ئازاری ئه‌ژنۆ ؛ سه‌ره‌تا له کاتی جوڵه و به پێوه وه‌ستان دا ئازاری هه‌یه به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێک له کاتی پشوودا به ئازاره ۰
۲ ـــ ڕه‌قبوونی جومگه و که‌م بوونه‌وه و به‌زه‌حمه‌ت جوڵانی جومگه‌که ۰
۳ ـــ ئاوسانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ و هه‌ندێک جار ئه‌ژنۆی لایه‌ک گه‌ورتر ده‌رده‌که‌وێت له لاکه‌ی تر ۰
٤ ـــ بوونی کرته‌کرت یان ته‌قه‌ته‌ق له کاتی جوڵانی ئه‌ژنۆ ۰
٥ ـــ پوکانه‌وه و بێهێزی ماسولکه‌کانی ئه‌ژنۆ ۰
٦ ـــ ڕه‌نگه یه‌ک ئه‌ژنۆ تووشی نه‌خۆشیه‌که بێت به‌ڵام به زۆری هه‌ر دوولا تووش ده‌بێت به‌ڵام نیشانه‌کانی لایه‌ک زیاتره و زووتر هه‌ستی ێ ده‌کرێت ۰
۷ ـــ له وه‌رزی سه‌رما و به هه‌وای سارد ئازار و نیشانه‌کانی تر زیاد ده‌کات ۰
&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ :
--- ته‌مه‌ن : به زۆری دوای ته‌مه‌نی ( ٤٥ ساڵ ) مرۆڤ تووش ده‌بێت ؛ به‌ڵام پیش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش هه‌ندێ که‌س تووش ده‌بن ۰
--- قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش ۰
--- هه‌ندێ وه‌رزش زۆر قورس وه‌ک ڕاکردن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و به شێویه‌کی به‌رده‌وام وێنه‌ی یاریزانی ماراسۆن ۰
--- شێوازی هه‌ڵه له کاتی دانیشتن و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕۆژانه ۰
--- نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی ئه‌ژنۆ ۰
--- هۆکاری بۆماوه‌یی ۰
---ڕه‌گه‌ز : خانمان زیاتر تووش دهبن۰
--- بوونی شکاوی له ئێسقانه‌کانی ئه‌ژنۆ له ڕابردوو ۰
---هه‌ندێ نه‌خۆشی تر وه‌ک به‌رزی ئاستی ئاسن یان به‌رزی هۆرمۆنی گه‌شه ۰
&&&& چۆنیه‌تی ده‌ست نیشاکردنی :
--- فه‌حسکردنی نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشکه‌وه ۰
---فه‌حسی خوێن : هیچ فه‌حسێکی خوێنی تایبه‌ت به سه‌وفان نیه به‌ڵام فه‌حسی خوێن ئه‌نجام ده‌درێت تا بزانیت نه‌خۆشی تر یان که‌می ڤیتامین و کانزاکانت نیه ۰
--- تیشکی ڕه‌ش و سپی ( X-Ray ) ۰
--- تیشکی ( MRI ) ۰
---- سبه‌ی شێوازی چاره‌سه‌ری سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ بڵاو ده‌که‌مه‌وه پشت به خوای گه‌وره و میهره‌بان
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری