&&&& ڕێنمیاییه‌کانی خۆراکی ته‌ندروست بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان :
&&&& چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی گرنگ بۆ زیاد نه‌بوونی کێش :
--- دوای ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزجه‌سته‌ی مرۆڤ ڕادێت له سه‌ر شێوازێکی دیاریکراو له خواردن ؛ ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خواردنی بڕێکی زۆر له خۆراک له ڕۆژانی جه‌ژن و به‌تایبه‌ت نانی به‌یانی یه‌که‌م ڕۆژ کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ۰
ــــ ڕێنمیاییه‌کانی خۆراکی ته‌ندروست بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان :
۱ ـــ باشتر وایه نانی به‌یانی ڕۆژانی جه‌ژن هه‌مان خۆراکی پارشێوی مانگی ڕه‌مه‌زان یان هاوشێوه‌ی نانی به‌یانی ڕۆژانی پێش ڕه‌مه‌زان بێت ؛ وه‌ک نان و ماست ، په‌نیر ، هێلکه ، هه‌وڵ بدرێت خواردنی ته‌قلیدی به‌یانی یه‌که‌م ڕۆژ دوا بخرێت و نیوه‌ڕۆ بخورێت ۰
۲ ـــ ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌یانی یه‌که‌م خواردنی جه‌ژن ئاماده کرا ؛ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بکه‌ین :
--- خواردنی بڕێکی که‌م له برنج و شله ؛ هه‌وڵ بدرێت یه‌ک جۆر شله بخورێت ۰
--- یه‌ک جۆر گۆشت لێ بنرێت یان بخورێت و بڕی که‌م و بێ چه‌وری و به‌زی لێ بخورێت نه‌وه‌ک گۆشتی سوور و مریشک و قه‌ل هه‌مووی له یه‌ک کات ؛ ئه‌وه‌ی تری هه‌ڵگره بۆ ژه‌م و ڕۆژه‌کانی تری جه‌ژن ، هه‌ڵبه‌ت باشتریشه بیبه‌خشیت به خێزانه که‌م ده‌رامه‌ته‌کان ۰
--- یاخود به‌یانیه‌که‌ی یه‌ک یان دوو شیش گۆشت یان سینگی مریشک یان جگه‌ری بر‌ژاو بخورێت له جیاتی برنج و شله ۰
۳ ـــ خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕوو و ئێواره له کاتی خۆی دا ، گرنگه ئێواران خواردنی سووک بخورێت ۰
٤ ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له ئاو له نێوان ژه‌مه‌کان به‌درێژایی ڕۆژه‌که به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و زیاتر هیلاک بوون له چاو ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان ۰
٥ ـــ خۆت به دوور بگره له خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه و خواردنه‌وه گازیه‌کان ؛ ئه‌گه‌ر حه‌زت لێکرد شه‌ربه‌تی فریشی که‌م شه‌کر بخورێته‌وه ۰
٦ ـــ دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنی شیرینی و بڕێکی زۆر له چه‌رس ، ئه‌گه‌ر خواردت بڕێکی که‌م له چه‌ره‌سی کاڵ و که‌م سوێری بخۆ۰
۷ ـــ خواردنی ــ خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار ، کاڵه‌ک ، مزره سێ‌و ، شووتی ، قه‌یسی ، هه‌وڵ بده سێ جار له نێوان ژه‌مه‌کان بیان خوێت ، ئه‌گه‌ر حه‌زت له شیرینی بوو ؛ میوه‌ی شیرین بخۆ ۰
۸ ــ تا ئه‌توانێت به پێ سه‌ردانی دراوسێ وکه‌س و کار و هاوڕێکانت بکه ، بۆ بینینان بچۆ ؛ نه‌وه‌ک شت خواردن ، که‌م دانیشه به تایبه‌ت ماڵێک نه‌خۆشی هه‌بێت ، هه‌موو ماڵه‌کان له یه‌ک ڕۆژدا مه‌چوو ۰
۹ ـــ زۆر گرنگه شه‌وی پێش جه‌ژن زوو بخه‌ویت و ڕۆژانی تریش دوور بکه‌ره‌وه له شه‌ونخوونی ، دانیشتنی زۆر به دیار ته‌له‌فزێون و ئه‌نته‌رنێته‌وه ۰
۱۰ ـــ پاڵنه‌که‌وتن دوای خواردن لانی که‌م بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات ، هه‌وڵ بده دوای نان خواردن نه‌خه‌ویت ، ئه‌گه‌ر زۆر خه‌وت هات پێش بانگی عه‌سر نیو سه‌عات بخه‌وه ۰
۱۱ ـــ ئه‌گه‌ر چوویت بۆ سه‌یران بۆ نان خواردن مه‌چۆ ؛ بۆ گه‌ڕان و هه‌ڵمژینی هه‌وای پاک بچۆ ۰
۱۲ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ؛ پێویسته زۆر ئاگاداری خواردنی ده‌رمانه‌کانیان بن له‌کاتی خۆی دا له‌گه‌ڵ پابه‌ند بوون به پارێزی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌کانیان ۰
۱۳ ــ له کاتی لێخوڕینی ئوتۆمبیل دوور بکه‌وه له خێرا لێخوڕین بۆ پاراستنی ژیانی خۆت و که‌سانی تر ۰
۱٤ ــ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ڕێت که‌وته نه‌خۆشخانه ؛ ڕێزی کارمه‌ند و پزیشکان بگره و لێیان تووڕه مه‌به به‌ڵام که‌ته‌رخه‌می قبوڵ مه‌که ۰
---- تکایه وێنه‌ی خواردن له تۆڕه کۆمه‌ڵایته‌کان بڵاومه‌که‌ره‌وه چونکه که‌سانێکی زۆر هه‌ن له‌م وڵاته که‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژارن ؛ هه‌روه‌ها ده‌بێته هاندان بۆ زۆرخۆریی ۰
--- له‌گه‌ڵ هیوای ته‌ندروستی باش و جه‌ژنێکی دوور له کێشه بۆ گشت لایه‌ک
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی