**** ئاوسانی پێ و قاچ :
**** گرنگترین هۆکار و نیشانه‌کانی :
**** شێوازی ده‌ست نیشانکردن و چارسه‌کردنی :
**** به‌شی یه‌که‌م :
--- ئاوسانی پێ و قاچ ته‌نها به هۆی زۆر وه‌ستان له کاتی چێشت لێنان و ماڵ پاکردنه‌وه یان هه‌ر ئیشێکی تر ڕوو نادات : به‌ڵکو هۆکاری تری هه‌یه و ڕه‌نگه نیشانه‌ی نه‌خۆشی تر بێت ۰
**** گرنگترین هۆکاره‌کانی ئاوسانی پێ و قاچ :
۱ ـــ وه‌ستان به پێوه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر یان به پێ ڕۆیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ۰
۲ ـــ کاتی سکپڕی ۰
۳ ـــ حاڵه‌تی ئیکلامپسیا ( Eclampsia ) له کاتی سکپڕی که کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی هه‌یه وه‌ک به‌رزی فشاری خوێن ۰
٤ ـــ زه‌بر به‌رکه‌وتن به پێه‌کان به تایبه‌ت له کاتی بوونی شکاوی ، درز ، له‌جێ چوون، بچڕانی به‌سته‌ری جومگه ۰
٥ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان وه‌ک :
--- هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌غت وه‌ک ئه‌ده‌لات ۰
--- هۆرمۆنه‌کان وه‌ک ئیسترۆجین ۰
--- حه‌پی مناڵ نه‌بوون ۰
--- هه‌ندێ ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌کره وه‌ک ( میتڤۆڕمین ) ۰
--- هه‌ندێ ده‌رمانی دژی خه‌مۆکی و ئازارشکێنی وه‌ک پڕۆڤین ، ئه‌سپرین ، ڤۆڵتارین ، ئیندۆسید ۰
--- ستیرۆیده‌کان وه‌ک دیکسۆن ، کۆرتیزۆن ، دیکادرۆن ۰
٥ ـــ گیرانی بۆری خوێنی قاچ به هۆی جه‌ڵته‌وه ۰
٦ ـــ هه‌وکردنی پێ و قاچ یان هه‌وکردنی هه‌موو له‌ش ۰
۷ ـــ ده‌والی ۰
۸ ـــ نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کان وه‌ک : نه‌خۆشی شه‌کره ، نه‌خۆشی سستی دڵ ، سستی یان وه‌ستانی گورچیله ، سستی یان هه‌وکردنی جگه‌ر ۰
۹ ـــ کۆبوونه‌وه‌ی لیمڤ ( له پۆستێکی ترباسی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌که‌م ) ۰
۱۰ ـــ که‌می پڕۆتین ، ڤیتامین ( B1 ) ، مه‌گنسێوم ۰
۱۱ ـــ خواردنی سوێر به به‌رده‌وامی ۰
۱۲ ـــ نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ۰
۱۳ ـــ نه‌خۆشی دا الملوک ۰
۱٤ ـــ نه‌خۆشی سه‌وه‌ڤانی جومگه‌ی پێ و ئه‌ژنۆ و سمت ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری