مووی_زیادە لە خانماندا ؟؟
خانمان زۆر پێویستە ئەم پۆستە بخوێننەوە
#مووی زیادە : بریتیە لە زیادبوون و گەشەکەردنی موو بە شێوازی نێرینە لە خانماندا لە ناوچەکانی سمێڵ و چەناگە و ڕومەت و سنگ و دەوری ناوک، لە کاتی بالقبوندا دەست پێ دەکات و لەگەل هەلکشانی تەمەن زیاد ئەکات، ئەشێ مووی ئاسایی لە پەلەکان درێژ و بەهێزتربن لە ئافرەتانی ئاسایی..
کێ تووشی ئەم کێشەیە دەبێت ؟
بە پێی کەلچەر و رەچەلەک رێژەی تووش بوون بەم نەخۆشییە ئەگۆرێت، بەلام هۆکاری بۆماوەیی (ئەوەی کە ئەندامانی خێزان بە گشتی مووی جەستەیان زۆرە) یەکێکە لە دیارترن هۆکارەن لە کوردستان ئینجا هۆکاری دیکە کە پەیوەندی بە بەرزبونەوەی هۆرمۆنی ئەندرۆجینەوە هەیە وەک:
١- کێشەی هێلکەدان PCOS ئەمە زۆرجار زیپکە و قەلەوی و مووروتانەوە و تێکچونی سوری مانگانە و بچووکی سنگ و گڕبوونی دەنگی لەگەلدایە ..
٢- بەرگری بۆ هۆرمۆنی ئینسۆلین .. زیادبوونی کێش .. تەنگژەی دەروونی .. دەرمان: مینۆکسیدل، فینتۆین، سایکۆلۆسپۆرین
٣- نەخۆشی کوشینگ Cushing syndrome .. نەخۆشی زەبەلاحی (گەورەبوونی کۆتایی پەلەکان) .. بەرزبونەوەی ئاستی پرۆلاکتین ئەمیش پەیوەندی بە کێشەی هیلکەدان و سستی رژێنی ثایرۆید گورچیلە و جگەرەوە هەیە ..
٤- هۆی نەزانراو-Idiopathic: زۆرێک لە خانمان هیچ هۆیەکی دیاریکراویان نیە بۆ زیادبوونی مووی جەستەیان، ئەمەش رەنگە بگەرێتەوە بۆ فرەهەستیاری لە رادەبەدەری سەلکی موو بۆ هۆرمۆنی ئەندرۆجین (هەرچەند ئاستی ئەندرۆجین ئاساییە) دەرەنجام تووکنی لێ ئەکەوێتەوە ..
چارەسەر:
١- سەرەتا دەسنیشانکردنی هۆکار، ئینجا بە پێی جۆرەکەی چارەسەر دەکرێت
٢- دابەزاندنی کێش ئەگەر قەلەو بوو.
٣- باشترین و نوێترین رێگەچارە بریتیە لە لەیزەر.
ئامادەکردنی
د. ئەیوب عبدول حمە
پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر