رەفیقێکی خۆم ئەم حەپی کەپسولەی وەر گرتووە لە دوکانێکی دەرمانی سروشتی لە کاسۆ مۆلی سلێمانی ..بە حساب بۆ باڵا بەرزیە ! ١٨٠ هەزاری داوە بەم دەرمانە تا ئێستا دووجار كڕیویەتی واتە دوجار ١٨٠ هەزاری سەرف کردووە کە دەکاتە ٣.٦٠٠ هەزار
وە پێیان وتووە هەموو مانگێک تا پێنج مانگ.. بەردەوام بێت لە کڕینی کە هەر دانەیەک کە دەی کڕێت بە ١٨٠
واتە پێنجار ١٨٠ هەزاری لێ وەر بگرن کە دەکاتە ٩٠٠.٠٠٠هەزار ئیتر باش بوو فریای کەوتم بروا بەو شتانە نەکات..
جا دەمەوێ بڵێم بڕوا بەو شتانە مەکەن هەر هەمووی پارە خواردن و قۆڵبڕینە ئەم دووکانی ئەعشاب و دەرمانی سروشتیانە... کۆمەڵێک سابوون و دەرمانیان دروست کردووە بە ناوی چارەسەر و جوانکاری بەڵام هیچی راست نیە هیوادارم هەرگیز پارەی خۆتان لەو شتانە بە فێڕۆ نەدەن و بڕوا بە درۆکانیان نەکەن..