.
شەوە چیه؟شەوە:
پزیشکەکان پى دەڵین ئیفلجى خەوتن بەڵام لە نێو خەڵکدا بە شەوە ناسراوە.نیسانەکانى شەوە چیە:گرنگترینیان نەتوانین لە جوڵەپێکردنى لەش و قسەکردنە بە شێوەیەک کە کەسى توشبوو بە هۆى ترسەوە دەیەوێت هاوار بکات بە ڵام بى سودە دەنگى دەرناچیت،نیشانەى ترى هەست بە خنکان دەکاتبە شێوەیەک هەست دەکات کەسێک لەسەر قەفەسەى سینەیدایە واهەست دەکات دەمرێت، لەم کاتانەدا توشى وەهم دەبیت وا هەست دەکات یەکیک قسەى لەگەل دەکات یان رۆشناى دەبینیت یان لەمس دەکرێـت یان شتیکى قورس لەسەر سینگیتى.
چۆن پیشگیرى ئەم بارە بکەین:
ئیفلیجى خەو تێک چوونێکى بى زیانە دەتوانریت بە رەچاوکردنى هەندێک خالڕ لەناو ببریت.وەرزش کردن--بەپێ ى پێویست خەوتن-لەسەر پشت نەخەوتن-زۆر نەخواردن-نەخواردنى کافائین
بۆچى شەوە دروست دەبێت:
ئیفلیجى خەو تێک چوونێکى بۆماوەیە تەواوى ئەو کەسانەى ئەم بارودۆخەیان تەجروبەکردوە لە نیو خانەکانیاندا مادەیەک بەناوى «HLA-DR2» هەیە. هەروەها قەلەقى و استریس هۆکاریکى تر ئەم بابەتەن یان بەکارهێنانى دەرمانە خەولێکەرەکانو دژە هیستامینەکان
ئایا مەتریسدارە:
25 تاوەکو 30لەسەدى دانیشتیوانى جیهان بەلایەنى کەمەوە یەک جار توشى ئەم حالڕەتەبوونئەم بارودۆخە مەترسیدارنیەوە لەماوەیەکى کورتدا تەواو دەبیت،،،
شەوە چیە:
ئەم پرۆسەیە بەناوى«Sleep Paralysis» دەناسرێت. . لەکاتى خەولێکەوتن واتا سەرەتاى خەولێکەوتن یان کاتى لە خەو هەستان توشى دەبین لە قۆناغىREM خەو (واتا کاتیک کە خەو دەبنین) لەشبە شیوەى سروشتى بۆ چەند سانیەک یان چەند دەقیقەیەک ئیفلیج دەبیت واتا تواناى جولڕەپى کردنى نامینیت.لەهەمان کاتدا کەسەکە هەست دەکات ئاگاى لە دەوروبەریتى تەبعەن خەو دەبینى.شەوە کاتیک ڕوودەدات کەمێشک لە قۆناغى REM دیتە دەرەوە بەڵام ئیفلیجى لەشى هەر ماوە. لەراستیدا لەکاتى خەوتن و کاتیک کەسیک خەو دەبینیت میشک ناردنى ئیعاز بۆ پەیکەرە ماسولکەى لەش رادەگریت بۆ ئەوەى کەسیک ئەوەى لە خەودا دەیبینیت جى بەجى نەکات، بۆ نمونە کەسیک خەو بەراکردنەوە دەبنیت ، لە پیخەفەکى هەلنەسیت و رابکات ،ئەم دواى ئەوە کەسەکە هەولى بە ئاگا هاتن دەدات دووبارە میشکى کۆنترولى لەشى دەکات ئیعازدەدات بە هۆشیار بوونەوەیان...واتا ئیمە هۆشیاریمان بەدەست دەهینن دەتوانین ببینین بەڵام تواناى جولەمان نیە هاوار دەکەى دەنگ و دەرناچى لەشت ناجوڵیت ئەم بارودۆخە "شەوەیە " دواتر وردە وردە تواناى کۆنترۆلکردنى بۆ دە گەریتەوە.بەگویرەى ئەمەش حالەتى ئەوەى کە کەسیک هەنگاوى خەوبینن دەست و پى کانى دەجولێت دەگەریتەوە بۆ ئیفلیج نەبوونى ئەندامەکانى لەشى لەماوەى خەون بینیندا
