هۆکارەکانی قەبزی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 7 يونيو 2018

هۆکارەکانی قەبزی

هەشت هۆکار کەپێشتر نەتزانیوە دەبنە هۆی قەبزبوون

هۆکارە سەرەکیەکانی تووشبوون بە قەبزی بەگشتی بریتین لە خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕیشاڵیان کەم تێدایە، کەمی جوڵە، کەم خواردنەوەی ئاو و ئەنجام نەدانی وەرزش. بەڵام لەپاڵ ئەوانەشدا قەبزی چەند هۆکارێکی تری هەیە کە لەناو خەڵکیدا بە کەمی ناسراوە، لەوانەش:

1- نەخۆشی غودە: کەم دەردانی هۆرمۆنی غودە لەلایەن جەستەوە دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی کرداری هەرس، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی دروستبوونی قەبزی.
2- دەرمانی ئازارشکێن: ئەو دەرمانانەی دەبنە هۆی ئازارشکان بەشێوەیەکی گشتی دەبنە هۆی قەبزی.
3- نەستەلە: چەند بەڵگەیەکی زانستی پەیوەندی نێوان خواردنی نەستەلە و قەبزیان سەلماندووە.
4- ڤیتامین: خواردنی حەبی ڤیتامین خۆی لە خۆیدا نابێتە هۆی قەبزی، بەڵام ئەو کانزایانەی لە حەبەکەدان وەک کالسیۆم و ئاسن دەبنە هۆی قەبزی.
5- زۆر خواردنی شیرەمەنی: پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی خۆراکی کە بڕێکی کەم ڕیشاڵ و بڕێکی زۆر چەوری و گۆشت و شیرەمەنی تێدابێت هۆکارێکە بۆ قەبزی.
6- نەخۆشی خەمۆکی: خەمۆکیش دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی کرداری هەرس لە جەستەدا و سەرەنجام تووشبوون بەقەبزی.
7- دەرمانی دژە ترشیی: هەندێک لەو دەرمانانەی بۆ نەهێشتنی دڵەکزێ بەکاردێن هۆکارێکن بۆ تووشبوون بەقەبزی.
8- نەخۆشی شەکرە: هەندێک جار دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەهەندێک دەماری تایبەت بۆ کۆئەندامی هەرس، هەر بۆیە کرداری هەرس تووشی خاوبوونەوە دەبێت.
سوپاس بۆ نوسینی‌ چه‌ند كۆمێنت و لایك كردنی‌ پۆسته‌كه‌ كه‌هۆكارن بۆ به‌رده‌وامی‌ ئێمه‌