هۆكاری دروســـت بوونی به‌ردی گورچیله
به‌ردی گورچیله له‌وانه‌یه کاتێک سازببێت که هاوسه‌نگیی ئاسایی نێوان ئاو، ماده کانییه‌کان و ماده‌کانی‌تر له له‌ش و میزدا لێکبدرێت.
هۆکاره‌کانی گۆڕانی هاوسه‌نگی نێوان ماده‌کانی ناو میز ئه‌وانه‌ن:
1- ئاو به ڕێژه‌ی پێویست ناخۆنه‌وه.( 8 تا 10 په‌رداخ له ڕۆژدا)
کاتێک که ڕێژه‌ی ئاو له له‌شدا که‌م بێت، ماده‌کانی ناو میز خه‌ست‌تر ده‌بن و ورده‌ورده ده‌بنه به‌رد.
2- نه‌خۆشیی داگیرسانی ڕیخۆڵه
ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌توانێ به وه‌رگرتنی چه‌ورایی له ڕێخۆڵه‌کان و هه‌روه‌ها که‌لسیۆم و ماده‌کانی‌تر باری سازبوونی به‌رد پێک‌بێنێت.
3- ڕژێنه‌ی پاراتیرۆئید
سازکردنی زیاتر له ڕاده‌ی هۆرمۆن له لایه‌ن ئه‌و ڕژێنه‌وه که ده‌بێته هۆی دروستکردنی که‌لسیۆم به ڕێژه‌ی زۆر، هۆی سازکردنی به‌رد پێکدێنێت.
به‌ردی گورچیله به چ هۆکارگه‌لێک سازده‌بێت؟هێماکانی به‌ردی گورچیله:
1- برووسکه ژانی زۆر تیژ که له ژێر زگه‌وه ده‌ست پێده‌کات و بو لای ڕان ده‌ڕوات
2- ناتوانی له دۆزینه‌وه‌ی شوێنێکی هێمن
3- هێڵنج و ڕشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ژانی که‌له‌که
4- بوونی خوێن له‌ناو میزدا
جارجار له‌وانه‌یه چڵکیش بکات که ئه‌و هێمایانه‌ی ده‌بن:
1- تاوله‌رز
2- میزکردنی به ژان
3- بۆگه‌نیو بوونی میز
به هۆی هه‌بوونی هێمای‌تر له‌ناو میزدا به تاقیکردنی میز و خوێن له تاقیگه‌دا هه‌بوونی به‌رد له گورچیله‌دا دیاری ده‌کرێت.