ڕێنمایی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 7 يونيو 2018

ڕێنمایی

دایک و باوکی بەڕێز..
مناڵەکەت ئەم نیشانانەی هەبێت تکایە بەزوترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکە ، یان سەردانی پزیشکی پسپۆڕی مناڵان بکە دوای نەمانی نیشانەکان.
جوڵەی دەست و قاچی نائاسایی.
لەو کاتەدا چاوەکانی بجوڵێن بۆ سەرەوە وەک لە وێنەکاندا دیارە.
هاتنە دەرەوەی کەف لە دەمیەوە لە کاتی جوڵە نائاساییەکەی .
گاز بگرێت لە زمانی خۆی.
یان کۆنتڕۆڵی دەرچەی کۆمی یان کۆنتڕۆلی میز کردنی لەدەست بدات.
هەندێک جار جوڵە نائاساییەکە تەنها لایەکی دەگرێتەوە.
هەندیک جار جوڵە نائاساییەکە زۆر بەڕونی لە چاوو لیوەکانی دەردەکەوێت.
تکایە تکایە هیچ جۆرە دەرمانێک بەکارمەهێنن دوور لە ڕێنمایی پزیشکی ، هەر ئەبێت ببینرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆری مناڵان.
بەهیوای سەلامەتی بۆگشت لایەک