بەنج - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 29 يونيو 2018

بەنج

Anesthesia
ســـڕکردن ( بـــــــــەنــــجکردن )

کاتێک پێویستت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەبێت ، ئەوا سەرەتا پێویستە بە قۆناغی سڕکردندا تێپەڕیت ئەمەش لەڕێگەی پێدانی دەرمانەکانی بەنجکردن (Anesthetic ) لەلایەن کەسی پسپۆڕ ، دەرمانەکانی بەنجکردن دەبنە هۆی کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئازار لەماوەی کرداری نەشتەرگەری ،لێرەدا باسێکی کورتی ئەو کۆمەڵە دەرمانانە دەکەین کە لەماوەی بەنجکردن بەکاردێت...

 ئەودەرمانانەی بۆ خەواندنی نەخۆش بەکاردێت intravenouse induction drugs               گرنگترینیان ئەمانەن:
( Pentothal ,, Propofol ,, Ketamine .. )
 
یەکەم:Propofol👈  لەماوەی ۲٠ بۆ ٤٠ چرکەدا کاریگەری دەردەکەوێ، وە زووش هۆشی دێتەوە بەڵام کاریگەری گێژی و وڕیی هەر دەمێنێ بۆ ماوەیەک،زەختی مێشک کەمدەکاتەوە، هەروەها زەختیش دادەبەزێنێت، زۆر بە حەزەرەوە بەکاردێ بۆ ئەوانەی گەشکەیان لەگەڵە,ڕێژەی پێدانی بۆ کەسێکی پێگەشتوو  2-2.5 mg/kg,,,,,بۆ کەسی بەتەمەن 1-1.5 mg/kg،،، بۆ منداڵ 2.5-3.5 mg/kg....
دووەم:Ketamine👈 لە ماوەی ۳٠ بۆ ٦٠ چرکە کاریگەری دەردەکەوێت بە i.v ، زەختی مێشک بەرزدەکاتەوە،هەروەها لێدانی دڵ و زەختیش بەرز دەکاتەوە،...ڕێژەی پێدانی 2 mg/kg بە i.V ، بە i.M 8-10 mg/kg ، هەروەها کیتامین بۆ مەبەستی ئازار شکێن بەکاری دێنین بە ڕێژەی 0.25-0.5 mg/kg.....
سێیەم: Pentothal(thiopental(👈 لەماوەی کەمتر لە ۳٠ چرکە کاریگەری دەردەکەوێت،بۆ ماوەی ۱۵ دەقیقە کاریگەری دەمێنێت، زەختی مێشک کەم دەکاتەوە،زەختی چاو کەمدەکاتەوە،لەوەیە ببێتە هۆی دابەزینی زەخت،ڕێژەی پێدانی بۆ کەسێکی پێگەشتوو 4-6 mg/kg,بۆ کەسی بەتەمەن 2.5-3 mg/kg, بۆ منداڵ 6 mg/kg.....

ئەو دەرمانانەی کە بۆ خاوکردنەوەی ماسوولکە بەکاردێ Muscle relaxant drugs..

ئەم دەرمانانە بەگشتی پۆلێن دەکرێن بۆ دوو کۆمەڵەی سەرەکی:                             
1- Depolarizing blocking agents.    
2- Non depolarizing blocking agents.
کۆمەڵەی یەکەم بریتتیە لەم دەرمانە Suxamethonium   (Scoline(:پی ئێچی ئەم دەرمانە ۳.۵  ، زیاتر ئەم دەرمانە  بەکاردینین بۆ کردارە کورتخایەنەکان،بۆ نموونە بۆ دانانی تیووب، کاریگەری ئەم دەرمانە لەوانەیە ببێتە هۆی نزمبونەوەی لێدانی دڵ، بەرزبونەوەی ڕێژەی پۆتاسیۆم، خراپترین حاڵەتی لەوانەیە ببێتە هۆی وەستانی هەناسە.

دەرمانەکانی کۆمەڵەی دووەم بریتین لەمانەی خوارەوە کە بە گشتی ماوەی کارکردنیان زیاترە لە Scoline، 
Atracurium باشترینە بۆ کەسێک کێشەی گورچیلەی هەبێت،
Pancuronium
Rocuronium(Esmeron)
Vecuronium..

 ئەگەر بە کورتی باسی کۆمەڵەکەی Premedication بکەین هەرچەندە دەبوو لە سەرەتا باسمان بکردایە چونکە پێدانی ئەم دەرمانانە لە سەرەتای پرۆسەکەدا دەبێت،پێدانی ئەم دەرمانانە لە پێش نەشتەرگەری،کە بریتین لە:( گرووپی Benzodiazepine ،ئەم دەرمانانە دەگرێتەوە:
Diazepam  ,,  Medazolam ,,  Lorazepam  ,, Librium.......
ئەم دەرمانانە بۆ ئەم مەبەستانە بەکاردێن:
لابردنی قەلەقی ، هێورکردنەوە ، بیربردنەوە ، ....
جۆرێکی دیکە لە Premedication  بۆ کەمکردنەوەی دەردراوەکان بەکاری دێنین ،وەک لیک ..
کە ئەم دەرمانانەن Atropine ,, Hyoscine بەڵام ئەترۆپین بۆ بەرزکردنەوەی لێدانی دڵیش بەکاردێ.
دەرمانی هێورکەرەوە بۆ نەخۆشیک کە ئازاری زۆربێت بەڵام باش نییە بۆ نەخۆشێک کێشەی هەناسەی هەبێت،