دایکان باوکان تکایە ئاگاداری گەشەی مناڵەکانتان بن هەر کاتێک یەکێک لەم خاڵانەی خوارەوەتان هەست پێ کرد لە مناڵەکەتان یان لە دوای مناڵی یەکەم هەستان کرد جیاوازی لەگەڵ مناڵی پێش خۆی هەیە بەزوترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی مناڵان بکەن.
مناڵەکە دوای تەمەنی 2 مانگی پێ نەکەنێت.
هەستان کرد لە دوای تەمەنی 4ـ6 مانگی وەڵام دانەوەی نەبێت بۆ دەنگ واتا هەست بکەی هەستی نیە بۆ دەنگەکانی دەوروبەری.
لە دوای تەمەنی 4ـ6 مانگی لەکاتی هەڵگرتنی مناڵەکە هەس بکەن ناتوانێ کۆنتڕۆڵی سەری بکات بە باشی.
لە ماوەی 9ـ12 مانگی نەتوانێ دابنیشێ بێ پاڵ پشتی هیچ شتێک.
لە دوای تەمەنی 10 مانگی وەڵامی نەبێت بۆ بانگ کردن بەناوی خۆی.
دوای تەمەنی 13 مانگی هیچ ددانێکی دەرنەکردبێت.
دوای تەمەنی 18 مانگی نەتوانێت بە باشی بڕوات.
دوای تەمەنی 21 مانگی وەڵامی نەبێت کاتێک پێی بڵێی وەرە یان پێی بڵێی دانیشە یان پێی بڵێی ئەم شتەم بدەرێ.
لە دوای تەمەنی 24 مانگی تەنها ووشەیەکیش فێر نەبوبێت یان ئەندامانی ماڵی خۆشیان لە ووشەکانی تێ نەگەن.
دوای تەمەنی 36 مانگی زیاتر لە 3 ووشە فێر نەبوبێت.
بەهیوای گرنگی دان بە تەندروستی جگەر گۆشەکانمان ، هیوادارم سودی هەبێت بۆ گشت لایەک.
د.زیرەک