نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 13 يونيو 2018

demo-image

نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک

نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك..

شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لەو نەخۆشیانەی ساڵانە بەهۆیەوە ژماریەكی زۆر لە خانمان لە سەرتاسەری جیهاندا گیان لەدەست دەدەن ، ڕەنگە هەموو خانمان ئاگاداری تەواوی ئەو نیشانە و ماكانە نەبن كە كاتی توشبوون بەم نەخۆشیە دەردەكەوێت ، ئەم گرتە ڤیدۆییە بە تەواوەتی نیشانەكانی توشبوون بەن نەخۆشییە ڕون دەكاتەوە و خانمان دەتوانن سوودی لێ ببینن هەتا بە زوترین كات بتوانن چارەسەر وەربگرن و هۆشیاری تەندروستیان هەبێت لەسەر ئەم بابەتە .


1- گەورەبوونی قەبارەی مەمك یەكێكە لە نیشانەكانی توشبوون بەشێرپەنجەی مەمك و ئەم گەورە بوونە لەدوای دروستبوونی لوو لە سنگدا دروست دەبێت و نائاساییە .

2- ڕەق بوونی مەمك بەتایبەت ناوچەی دەوری مەمكە ڕژێنەكان و ئەمەش كاتێك هەستی پێدەكەیت كە پەستان دەخەیتە سەر ئەم بەشە .

3- گۆرانكاری لە شانەكانی پێستی دەوری گۆی مەمك بە تەواوەتی هەستی پێدەكرێت و دەبینرێت .

4- سووربونەوەی پێستی دەوری گۆی مەمك یەكێكی دیكەیە لە نیشانەكانی توشبوون بەم نەخۆشییە .

5- گۆی مەمك بەناوا دەچێت و شلەیەكی ڕەنگ زەرد و جیاواز لە گۆی مەمكەوە دێتە دەرەوە .

6- گرێ  و هەڵئاوساوی لەژێر باڵەكان دروست دەبێت و ئەمەش بە دەستلێدانی ئاسایی هەستی پێدەكەیت .

7- ئازار لە مەمكدا دروست دەبێت بەجۆرێك بچوكترین بەركەوتن ئازاری كەسی نەخۆش دەدات .

ئێستا دوای ئەوەی تەواوی نیشانەكانی توشبوون بەشێرپەنجەت زانی ئەگەر هەست بە نیشانەیەك یان چەند نیشانەیەك دەكەیت ،  پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت بۆ ئەوەی پشكنینی پێویستت بۆ بكات هەتا دڵنیا بیت لە سەلامەتی تەندروستیت .
.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEj3MAMu8TxNk8ecV8izD6NZcoMecusM24OnH_luQCqSwR1Kiz0m6j0LYvbuPD9uozcnSsy1MbtpsYq9xc8DKkWWnYomQU6ZVE_GG0YBNjf28k_n92IUNa4eKUWYMnhTZ8oSvmmJIuCuTm0_/s640/