نەخۆشی پشیلە (Toxoplasmosis)
نەخۆشی پشیلە (Toxoplasmosis) ئەو نەخۆشیە کە لە ڕێگەی تاک خانەیەکی مشەخۆرەوە کە پێی دەوترێ ( Toxoplasma gondii) مرۆڤ تووشی دەبێت , کاتێک ئافرەتی دووگیان تووشی ئەم نەخۆشیە دەبێ ئەوا منداڵەکە لەبار دەچێت یان تووشی نەخۆشی زگماکی دەبێت , ئەم نەخۆشیە لە ساڵی ١٩٠٨ لەلایەن (Nicolle و Manceaux) لە وڵاتی توونس دۆزییانەوە
هۆی تووش بوونی ئەم نەخۆشیە دەگەڕێتەوە بۆ پشیلە ماڵی یاخوود پیسایی ئەم ئاژەڵە .
بە پێی ڕاپۆرتێکی سەنتەری (CDC) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە (٦٠) ملیۆن کەس هەڵگری ئەم مشەخۆرە بن , بەڵام نیشانەکانیان بە کەمی تێدا بە دەرکەوتووە بەهۆی بەهێزی کۆئەندامی بەرگری لەش بەرامبەر ئەو نەخۆشیە .
* هۆکارەکانی زیاد بوونی ئەم نەخۆشیە چییە ؟
١- بەرکەوتنی پشیلە :بەرکەوتنی دەستی یان ددانی بێ, پێویستە سندووقە بچووکەکەی پشیلە زوو پاک بکرێتەوە
٢- لە ڕێگەی گواستنەوەی خوێنی پیسەوە یان گواستنەوەی ئەندامێکی لەش کە هەڵگری ئەم جۆرە مشەخۆرەیە
٣- خواردنی گۆشت مەڕ یان مانگا کە هەڵگری ئەم مشەخۆرەیە یان خواردنەوەی شیر کە هەڵگری ئەم مشەخۆرەیە، خواردنەوەی شیر کە هەڵگری ئەم مشەخۆرەیە.
* کاریگەرییەکانی لەسەر مندالی تازە لە دایک بوو
١- گەورەبوونی کەلەی سەری و دواکەوتنی لا گەشەکردن
٢- زەدوویی
٣- لەرزین
* ڕێگاکانی خۆپاراستن لێی بریتیە لە:
١- ئافرەتانی دووگیان یان ئەو کەسانەی کە کۆئەندامی بەرگریی لەشیان لاوازە دووربکەونەوە لە بەرکەوتن بە پشیلە یان پیساییەکەی
٢- جوان شووشتنەوەی سەوزە و میوە و نەخواردنی گۆشتی نەکوڵاو
-نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بۆی هەیە لە چەند ڕۆژێك تاوەکوو چەند هەفتەیەک بەردەوامی هەبیت.
.
.
.
.
.
.