&&&&& ئازاری مل : گرنگترین زانیاریه‌کان :
&&&&& هۆکاره‌کانی و چۆنیه‌تی ده‌ست نیشاکردنی :
&&&& ئینزلاق و سه‌وه‌فانی بڕبڕه‌کانی مل :
&&&& تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی بێ نه‌شته‌رگه‌ری :
--- به‌شی یه‌که‌م :
--- ئازاری مل به یه‌کێک له کێشه ته‌ندروستی یه‌کان داده‌نرێت له ئێستادا و ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی زۆربه‌مان ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی بێزارکردنی ئه‌و که‌سه ؛ به‌ڵام جێگه‌ی داخه گه‌لێک جار به ڕێگه‌ی هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام ئازاره‌که‌یان هه‌یه و زیاتر ده‌بێت ۰
--- گرنگترن هۆکاره‌کانی ئازاری مل :
۱ ـــ ڕه‌قبوون و ( ته‌شنه‌ج ) بوونی ماسولکه‌کان :
--- ته‌شه‌نج وڕه‌قبوونی ماسولکه‌کانی مل : له ئه‌نجامی هیلاکی ماسولکه‌کان و ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش ڕوو ده‌دات به‌هۆی دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به دیار کۆمپیوته‌ر و مۆبایڵ و له‌کاتی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران دا :
--- چاره‌سه‌ر :
ـــ سه‌ره‌تا پێویستی ته‌نها به ده‌رمانی ئازارشکێن و عیلاج ته‌بیعی و مه‌ساج هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وه‌رزش بۆ ماسولکه‌کانی مل له‌گه‌ڵ ڕێنمیایی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی ماسولکه و بڕبڕه‌کانی مل له‌لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه ۰
ـــ تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردن : له ڕێگه‌ی له‌یزه‌ره‌وه و له ژێر سۆناردا و زۆر سه‌رکه‌وتووه و ئه‌نجامه‌که‌ی خێرایه ۰
۲ ـــ ئینزلاقی بڕبڕه‌کانی مل :
--- یه‌کیکه له نه‌خۆشیه باوه‌کان و له نیشانه‌کانی :
ــــ ئازاری مل و هه‌ندێ جار سه‌رئێشه له‌گه‌ڵ ئازاری زۆر له ده‌ست و په‌نجه و باڵ و شان ؛ زۆر جار لایه‌کی له‌ش ئێشێت یان ئازاری زۆرتره ۰
۲ ـــ سڕبوون یان ته‌زوو هاتن یان هه‌ست کردن به مێروله‌کردنی له مله‌وه تا په‌نجه‌کانی ده‌ست ؛ زۆر جار لایه‌کی له‌شه یان زۆرتره له لایه‌که‌ی تر ۰
۳ ـــ بێهیزی یان پوکانه‌وه‌ی ماسولکه‌کانی ده‌ست و باڵ ۰
٤ ـــ ئازاره‌که‌ت به پێکه‌نین ، پشمین ، کۆکه زیاتر ده‌بێت ۰
٥ ـــ ئازاری مل و نیشانه‌کانی ترت زیاتر ده‌بێت دوای پشوو و ئیسراحه‌ت و دانیشتنی زۆر ۰
---- &&&& شێوازی ده‌ست نیشانکردنی :
--- تیشک ؛ تیشکی ( X-Ray ) ، ( MRI) ، ( C-T Scan ) ۰
--- هێڵکاری ماسوولکه‌کانی ده‌ست و باڵ (EMG ) ۰
--- فه‌حسی خوێن به گوێره‌ی نه‌خۆشه‌که پزیشک بڕیاڕ ده‌دات ۰
&&&& شێوازی تازه‌ی چاره‌سه‌رکردن :
--- ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به شێوازی په‌یڕه‌وکراو چاره‌سه‌ری بۆ نه‌کرا ئه‌وا ئه‌م ڕێگه تازانه هه‌یه :
۱ ـــ لێدانی جۆرێک له ده‌رزی له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات ۰
۲ ـــ چاره‌سه‌ر به ئامێری تیشکی ( Infrared light therapy ) که ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه ۰
۳ ـــ لابردنی به‌شێک له کڕکڕاگه زیان پێ که‌تووه‌که بێ نه‌شته‌رگه‌ری له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات ۰
&&&& شێوازی گشتی چاره‌سه‌رکردنی ئینزلاق :
--- زۆرێنه‌ی حاڵه‌ته‌کان نه‌شته‌رگه‌ری ناوێت و ده‌توانرێت چاره‌بکرێت له ڕێگه‌ی :
۱ ــ دابه‌زینی کێش له‌و که‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان کێشیان زۆره ۰
۲ ــ ده‌رمانی ئازارشکێن به تایبه‌ت جۆری ( NSAID) به‌ڵام نابێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و به‌رده‌وام بخورێت ۰
۳ ــ هه‌ندێ ڤیتامین و کانزا و پێکهاتووی خۆراک : وه‌ک ئۆمێگا سێ ، ڤیتامین دی ، کالسێوم ۰
٤ ـــ عیلاجی سروشتی ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری