#پشکنینی_Erythrocyte_Sedimentation_Rate____ESR
بریتیە لە نیشتنی خڕۆکە سورەکانی خوێن لە ماوەی یەک کاتژمێردا بە mm/hr دەپێورێت. ئەم پشکنینە تایبەت نیە بە نەخۆشیەکی دیاریکراو ، بەڵام یارمەتیمان دەدات لە دیاریکردنی چەند جۆرێکی نە خۆشی ، لە کاتی بەرز بونەوە ڕێژەی ESR ئەوە دەر دەخات کە ئەو کەسە یەکێک لەم نە خۆشیانەی هەیە :-
1- ڕۆماتیزمە.
2- بونی التیهابات (هەوکردن).
3- نەخۆشی کەمخوێنی (Anemia).
4- شێر پەنجە.
5- نەخۆشی بەرگری دژە خۆی ( autoimmune Disease ).
6- لە کاتی دووگیانیشدا ڕێژەی ESR بەرز دەبێتەوە.
#شێوازی_ئەنجامدانی_پشکنینەکە:-
بەچەند ڕێگایەک ئەنجام دەدرێت من لێرەدا باسی ڕێگەی Westergren دەکەم.
1- سەرەتا ml 1.6 لە خوێن وەردەگرین و لەگەڵ 0.4 ml لە Trisodium Citrate %3.8 تێکەڵی دەکەین .
2. پاشان لە ڕێگەی westergren pipet وە Tube کە پڕ دەکەین لە خوێن تاوەکە پلەی سفر (0).
پاشان Tube کە لەناو Westergren Rack کە بە شێوەیەکی ستونی دادەنێین و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر چاوەڕێ دەکەین . دواتر ڕێژەی نیشتنی خڕۆکە سورەکان بە mm / hr دەخوێنینەوە.
#ڕێژەی_ئاسای ـ ـ ـ ـ Normal Range
بۆ پیاو ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ 0 - 10 mm/hr
بۆ ئافرەت ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ 0 - 20 mm/hr
هەتاوەک و تەمەنی کەسەکە زیادبکات ڕیژەی ئاسای پشکنینەکەش زیاد دەکات بەم شێوەیە
بۆ پیاو ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ تەمەنی کەسەکە دابەشی 2
بۆ ئافرەت ـ ـ ـ تەمەنی کەسەکە + 10 دابەشی 2
#نیشانەکانی_بەرزبوونەوەی_ESR :-
1- ئازاری جومگە.
2- تا.
3- شەکەتی.
4- التیهابات.
5- هەڵەشە.
6- سەر ئێشە.
#ئەو_دەرمانەنەی_کەدەبنە_هۆی_دابەزین_و_کەمکردنەوەی_ESR :-
1- aspirin
2- cortisone
3- quinine
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ