لاوازی لە مناڵ دا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 19 يوليو 2018

لاوازی لە مناڵ دا

--- لاوازی و که‌می کێش له‌ مناڵان : 
--- هۆکار و نیشانه‌کانی و چاره‌سکردنی :
--- به‌شی دووه‌م :
&&& نیشانه‌کانی لاوازی و که‌می کێش  :
گرنگترین نیشانه‌ی لاوازی له‌ مناڵان دا بریتی یه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌وه‌ که‌ کێشی مناڵه‌ که‌متر بێت له‌ کێشی ئاسایی به‌ گوێره‌ی باڵا و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز  که‌ به‌ چارتی تایبه‌ت به‌  گه‌شه‌ دیاری ده‌کرێت له‌گه‌ڵ بێهێزی و ئازاری به‌شه‌ جیاوازه‌کانی له‌ش و ته‌مه‌ڵی و که‌می جوڵه‌ و زوو هیلاک بوون و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و سه‌رئێشه‌ و گێژی و که‌می ئیشتها و زوو زوو نه‌خۆش که‌وتن و دره‌نگ چاک بوونه‌وه‌ ۰ 
&&& گرنگترتین ده‌رئه‌نجامه‌کانی که‌می کێش  :
ـــ به‌دخۆراکی و که‌می ڤیتامین و کانزاکان و پڕۆتین و چه‌وری سوود به‌خشه‌کان ۰ 
ـــ که‌م خوێنی : به‌ زۆری به‌هۆی که‌می ماده‌ی ئاسن و هه‌ندێ جاریش به‌ هۆی که‌می فۆلیک ئه‌سید و زنک و ڤیتامین بی ۱۲ .
ــــ نه‌رم بوونی ئێسقان و ئێسکه‌ نه‌رمه‌ و دووباره‌ بوونه‌وه‌ی شکانی ئێسقان له‌ ئه‌نجامی ڕووداوی ساده‌ .
ـــ ڕووتانه‌وه‌ و وه‌رینی قژ و بێهێزی قژ .
ـــ دواکه‌وتنی گه‌شه‌ و کورتی باڵا و دواکه‌وتنی پێ گرتن و قسه‌ فێر  بوون ۰ 
ـــ بێهێزی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و زوو زوو نه‌خۆش که‌وتن و دره‌نگ چاک بوونه‌وه‌ .
ـــ دره‌نگ ساڕیژ بوونی  بین چاک بوونه‌وه‌ و هه‌ستانه‌وه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌ری  .
ـــ که‌می ته‌رکیز و توانای بیرکردنه‌وه‌ و زوو شت بیرچوونه‌وه‌  و دابه‌زینی ئاستی مناڵه‌که‌  له‌ خوێندن دا.
ـــ دره‌نگ هاتنی ددان و که‌وتنی ددان و کلۆۆر بوونی ددان که‌وتنی  نینۆک ۰
ـــ تێک چوونی ڕه‌نگ و شێوه‌ی پێست و دروست بوونی چرچ و لۆچی و خاڵ و ده‌رکه‌وتنی ڕه‌شی له‌ به‌رچاو ۰
ـــ خه‌مۆکی و قه‌له‌قی و خه‌مباری و ته‌نیایی و گۆشه‌گیری ۰
ـــ هه‌وکردنی جومگه‌کانی له‌ش و نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین دی ۰
&&& چارسه‌ری که‌می کێش له‌  مناڵان : 
ــ ده‌ستنیشان کردنی هۆکاری لاوازی و ده‌رئه‌نجامه‌کانی له‌ ڕێگه‌ی فه‌حسی خوێن و هۆرمۆنه‌کان و تیشک و سوناره‌وه‌ و چاره‌کردنیان به‌ پێی توانا .
ـــ به‌کارهێنانی ده‌رمانی زیادکردنی ئیشتها و ڤیتامینه‌کان به‌ تایبه‌ت ڤیتامین بی کۆمپلێکس و ڤیتامین و زنک دی به‌ گوێره‌ی پێویست به‌ڵام له‌ ژێر پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراکه‌وه‌ ۰
ـــ چه‌ند ڕێنمایی یه‌کی بنه‌ڕتی ده‌رباره‌ی خۆراکه‌وه‌ :
ـــ خواردنی ژه‌مه‌کان به‌ ڕێکی و له‌ کاتی خوێ دا و خواردنی ژه‌می به‌یانی پێش سه‌عات  هه‌شت و سێ چاره‌کی به‌یانی له‌ هاوین و هه‌شتی به‌یانی له‌ وه‌رزه‌کانی تردا  .
ــــ ڕێک کردنه‌وه‌ی خه‌و و دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ که‌می خه‌و و شه‌ونخوونی ؛ مناڵی که‌متر له‌ دوانزه‌ ساڵ پێویسته‌ پێش سه‌عات نۆ خه‌وت بێت  ۰
ـــ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش خواردن به‌ لانی که‌مه‌وه‌ نیو سه‌عات به‌ر خواردن و کاتی خواردن و هه‌روه‌ها نه‌خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و ماستاو و دۆ و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان کاتی خواردن ۰
ـــ خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌زۆری له‌ نێوان ژه‌مه‌کان .له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش ئه‌گه‌ر نه‌توانیت میوه‌که‌ بخوێت به‌ ته‌واوی ۰
ـــ زیاتر کردنه‌وه‌ی جوڵه‌ و ئه‌نجامدانی وه‌رزشی ئاسان ڕۆژانه‌ و زیاتر کردنی ماوه‌ی وه‌رزش و گۆڕینی جۆره‌که‌ی به‌ شێوازێکی ته‌ندروست و ته‌دریج ۰
ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست ئاو ڕۆژانه‌ له‌ نێوان ژه‌مه‌کان  به‌ گوێره‌ی وه‌رزه‌کانی ساڵ ۰
ـــ نه‌خواردنه‌وه‌ی چا یان که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی ۰ 
ـــ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌کێشان و خواردنه‌وه‌ کحولی یه‌کان یان که‌م کردنه‌وه‌یان ۰
ـــ به‌کارهینانی هه‌ندێک گژوگیا ڕه‌نگه‌ یارمه‌تی زیاتر بوونی ئیشتها بدات وه‌ک خواردنی زه‌یتی شمڵی نیو سه‌عات پێش ژه‌مه‌کان ( یه‌ک که‌وچکی چا له‌ ناو یه‌ک پیاڵه‌ ئاوی شله‌تێن ) یان گوڵه‌ به‌یبون یا نه‌عنا ۰
ــــ خواردنی خۆراکی هه‌مه‌جۆر وێنه‌ی دانه‌وێڵه‌ وه‌ک نان و سه‌موون و برنج و به‌رهه‌مه‌کانی شیر و هێلکه‌ و پاقله‌مه‌نی یه‌کان و گوێز و چه‌رس له‌گه‌ڵ ماسی گۆشتی سوور و سپی و قارچک به‌ پێی توانای دارایی ۰
ـــ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاڵ که‌وتن و نوستن دوای خواردن لانی که‌م بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر ۰
ـــ به‌کارنه‌هینانی ده‌رمانی ئیشتها و پڕۆتین سه‌ربه‌خۆ بێ ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ ؛ له‌گه‌ڵ به‌کارنه‌هێنانی حه‌پی دیکسۆن به‌ هیچ جۆرێک .
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی